23/03/2020

22 حاڵه‌تی توشبونی نوێ به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر و سلێمانی تۆمار كران

تەندروستی

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 22 توشبوی نوێ له‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر 12 توشبو و له‌ سلێمانی 10ی دیكه‌ تۆمار كراون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه‌ 9 له‌ 12 توشبوه‌كه‌ی هه‌ولێر کەسوکار و بەرکەوتەی تووشووەکەی سێبیرانە و سیانیان بەرکەوتەی خوێندكاره‌ تووشبووەکەی پێشووە کە کەرەنتین کرابوون.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ 10 تووشبووه‌كه‌ی سلێمانی، دووانیان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یه‌كێكیان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ و 7یش دانیشتووی دەربەندیخان کە 5لەوان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێیە.

راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم:

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…