04/04/2020

￵چۆن خۆت لە ترس و قەلەقی بە دوور دەگری تا لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دووربیت￷ ؟

￵خەڵات برادۆستی

برادۆست لایف ستایل ￷-￵هەولێر￶￵￷

ڤایروسی کۆرۆنا
بۆ خۆپاراستن لە ڤایروسی کۆرۆنا پێویست بە ترس و دڵە ڕاوکێ ناکات ، تەنها رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێبکەن لەڕوی گرینگیدان بە پاک و خاوێنی و دوورکەوتنەوە لە شوێنە گشتیەکان پارێزراو دەبیت .￵￷


￵￵ترس زیان بە سیستەمی بەرگری لەش دەگەیەنێت هەر وەک لە توێژینەوەکان دەرکەوتووە قەلەقی و ترس زیان بە تەندرووستی مر￵ۆڤ دەگەیەنێت ئەگەری تووشبوون بە نە خۆشی زیاتر دەکات ￵بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لە لایەن ￵پزیشکانی پسپۆر و بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری ￵یاریدەدەر دکتۆر جێنفر گراهام لە زانکۆی پێنسلڤانیا ئەنجام دراوە سە بارەت بە کاریگەری ترس لەسەر سیستەمی بەرگری لەش دەرکەوتووە ￷￵کە زیان بە ￵سیستەمی بەرگری دەگەیەنێت￷
￵توێژەران دەڵێن￷:￵بیری نێگەتیڤ وترس کار لە سیستەمی بەرگری لەش دەکات و دەبێتە هۆی ￵درووسستکردنی گۆرانکاری لە شێوازی بەرەنگاربوونەوەی سیستەمی خود￶￵￸￷
بەرگریکاری لەش دژی نەخۆشی و کارتێکەرە دەرەکییەکان ￵ئەمەش وا دەکات کە مرۆڤ مەترسی تووشبوونی بە نەخۆشیەکان بە گشتی نە خۆشییە ڤایرۆسەکان بە تایبەتی زیاتر بێت بۆیە ￵پێویستە مرۆڤ تا دەتوانێت خۆی لە ترس و بیرکردنەوەی نێگەتیڤ بپارێزێت تا سیستەمی خود بەرگریکاری جەستەی بە بە هێزی بمێنێتەوە لە مەترسی تووشبوون بە نە خۆشییە ڤایرۆسییەکان بە دوور بێت

چۆن خۆمان بپارێزین لە ترس بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ؟

بەپێی تازەترین لێکۆڵینەوە و ڕێنمای دەروونی لە سایتی: (سی ئێن ئێن) ئەم چەند خاڵانەی خوارەوە وادەکەن مرۆڤ دڵ و دەروونی ئارام و باشتربێت و نەهێڵێت تر س دڵە ڕاوکێ ‌زاڵبێت بەسەریدا ..ئەوانیش بریتین لە :

￵۱￷-کەمکردنەوەی سەرچاوەکانی زانیاری دەربارەی ڤایرۆسەکە.￵￷

￵۲￷-پشت بە هەندێ سەرچاوەی بڕوا پێکراو ببەستە ئەوانیتر پشتگوێ خە.

￵۳￷-پێویستە بزانیت لە چ کاتێکدا دەبێت لە ماڵەوە بیت و لە چ کاتیکدا دەبێت بمێنیتەوە.￵￷

٤-سنورێک بۆ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا دابنێ و زیاتر خوێندنەوە و فیلم بکەرە ئامانج

٥-بیر لە دەرەوە بکەرەوە واتە گەر توانیت کەمێک بچیتە ئەودیو دەرگای ماڵەکەت تا هەوایەک بگۆڕیت یاخود بیر لە سروشتی جوانی دەرەوە بکەرەوە کە بەم نزیکانە دەیبینیتەوە.

٦-داوای ئامۆژگاری بکە، بەڵام وریابە زیرەک بە هەموو شتێک وەرمەگرە، دواجار لەگەڵ کەسانی شڵەژاو ترساو زۆر قسەو باس و دڵی خۆتیان بۆ باس مەکە..

￷￵۷￷-￵ئاگاداری پێداویستیەکانت بە لەوانە :
– باکاتی خەوت دیاری کراو گونجاو بێت
–گرنگی بە خواردنی ڕۆژانە بدە.
–یاخود گەر کەمیش بێت کاتێک بۆ وەرزش تەرخان بکە.

￵۸￷-سزای خۆت مەدە بەترس !تکایە￵￸￷￷

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…