14/11/2019

￵سوودی خواردنی نانی بەیانیان

￵خەڵات برادۆستی

برادۆست لایف ستایل￷-￵هەولێر￷

خواردنی نانی بەیانی سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت و یارمەتی پاراستنی ئاستی شەکر دەدات لە خوێندا.￵￷

نانی بەیانی یەکێکە لە گرنگترین ژەمەکان و چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەبەخشێت، پێویستە ئەو ژەمە هەمەجۆر بێت لە ڤیتامین و پڕۆتین و ماددە خۆراکییەکان تاکو زۆرترین سوود بە جەستە بگەیەنێت.￵￷￷

￵سوودەکانی خواردنی بەیانیان

١. سوودی هەیە لە لە هاوسەنگ ڕاگرتنی ڕێژەی شەکر لە خوێن

٢. خواردنی نانی بەیانیان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەست بە برسیبوون .

٣. هەست بە تێربوون دەکەیت بۆ ماوەیەکی زۆرتر کە ئەمەش وادەکات بتوانی بە شێوەی باشتر کۆنترۆڵی کێشی لەش بکەیت .

٤. بە ژەمێکی زۆر گرنگ دادەنرێت لەبەر ئەوەی بۆ مێشک سوودی زۆرە بەوەی کە وادەکات تەرکیزکردن و بتوانی بە شیوەی باشتر بیربکەیتەوە .

٥. ئەو کەسانەی ئەم ژەمە ناخۆن وزەی لەشیان کەمترە و هەست ، هێزیان کەمترە .

٦. ئەگەر ئەم ژەمە نەخۆی هەست ئەکەیت بێتاقەتی .

٧. نەخواردنی ئەم ژەمە دەبێتە هۆی ئەوەی بیرەوەریت بەهێز نەبێت و لاواز بێت .

٨.ئەو کەسانەی ئەم ژەمە ناخۆن مەترسی تووشبوونیان بە شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ زۆرترە .

٩. کردارەکانی زیندەچالاکی هان دەدات و وادەکات بە شێوەیەکی باشتر بن .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…