16/10/2019

گرنگی لیمۆ لەناوئاودا چیە؟ سوودە تەندرووستیەکانی چین ..؟

برادۆست لایف ستایل ــ هەولێر

خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی گەرم کە لیمۆی تێکرابێت لە بەیانیاندا و بە گەدەی بەتاڵ سوودی بۆ تەندروستی جەستە چیە؟؟

یەکەم – کردنە دەرەوەی ژەهر لە جەستەدا

دووەم – بەهۆی بوونی ڤیتامی C لە لیمۆدا جەستە لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان دەپارێزێت.

سێیەم – ڕاگرتنی ڕێژەی PHی لە جەستەدا ، کە سودی بۆ گەدە دەبێت و توشی بەدهەرسی و ترشەڵۆکی گەدە نابیت.

چوارەم – ڕێگری لە هەوکردنی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە دەکات.

پێنجەم – بەهۆی بوونی مادەی کالیسیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و کبریت و سۆدیۆم و فۆسفۆر و کانزا و زینک لە لیمۆدا یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەش.

شەشەم- هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.

حەوتەم – جەستە شێدار دەکاتە و پێست جوان دەکات.

هەشتەم- ئەو کەسانەی کە کۆکەی بەردەوامیان هەیە بەسوودە، چونکە هەوکردنی قورگ ناهێڵێت.

نۆیەم – لیمۆ و ئاوی گەرم یارمەتیدەرن بۆ بەهێزکردنی قژ و زوو درێژبوونەوەی و نەهێشتنی کێشەکانی قژ.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…