05/04/2020

گازی سارین چیە؟ مرۆڤ توشی چ دەکات؟ لە چ جەنگێک بەکار هاتووە؟ چارەسەری چیە؟

مامۆستا فەرهاد موکری

برادۆست میدیا- هەولێر

لەم چەرخەی کۆرۆنا، زۆر جار باسی ژەهرێك دەکرێ بەناوی (سارین):

-دەڵێن: لەتاقیگەی بنکەیەکی ئەسکەری ئەمریکی لە ئەفگانستان بەڕەڵڵا بووەو کۆنترۆڵ نەکراوە!!!

-دەڵێن: لەم چلوهەشت سەعاتەدا زلهێزەکان ئاسمان بە گازی سارین دەڕشێنن!!!

-دەڵێن: کۆرۆنای چی؟ ڤایرۆسی چی؟ ئەوە جەنگی سێیەمە/ جەنگی ڤایرۆثی!!!

-دەڵێن و دەڵێن و..

بابزانین چییە:

سارین ( زارين): Saren

-گازيێكى جەنگیە، ژهرە، یەکێکە لەگازەكانى دەمار، (فلۆريداتى مەثيل فۆسفۆرى ئايزۆپرۆپیل)ــە، یان دوانە فلۆریدی مەثیل فۆسفۆن، شلێكى بێڕەنگە، زۆر خێرا دۆخی دەگۆڕێ ودەبێتە گاز، بۆنێكى سووكى هەيە وەك بۆنى ميوەيە. بە شێوەيێكى سەرەكى كاردەكاتە سەر سييەكان، ژەمەكوژەرى دەكاتە(0.0001گرام ). کاریگەرییەکەی لەرێگەی پێست، هەناسە، تواناى چوونە ناو خوێنى هەيە لە رێگەى كونيلەكانى پێست.

-نيشانەكانى دواى 10خولەك لە بەركەوتن دەست پێدەكات بە شێوەى:

(چاو رێشكەوپێشكەى دەكات وبيلبيلەى چاو تەنگ دەبێتەوە- هەناسەتەنگى- ليكاوهاتنەوە لەدەم- لەرزين وكرژبون و رەقبونى ماسولكەكان- ئيفليج بوون– مردن ). ئەگەربەركەوتووەكە نەشمرد ئاسەوارەكانى تاچەندين مانگ دەمێنێتەوە.

– دەرزى ئەترۆپين Atropine و ئۆكسيمەكان Oximes وەك دژە زسارين بەكاردێن. ئامێروشوێنە پيسبووەكان بەگيراوەى هايپۆكلۆريتى كالسيؤم وگيراوەيەكى روونى تفت دەشۆردرێت ودواترئاوى گەرم وسابوون بەكاردێت.

-گازى سارين بۆيەكەم جار لەئەڵمانيا(ساڵانى سييەکانى سەدەى بيست) بەرهەم هێنرا لە كاتى ئامادەكردنى قڕكەرى مێروو لەئەستەرەكانى فۆسفۆر.

-ئەم گازە چەندین جار لەجەنگدا بەکار هێنراوە:

 لەجەنگی جیهانی، جەنگی ئێراق-ئێران، سوریا، ژاپۆن.

گازی سارین
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…