23/03/2020

تەندروستی سلێمانی: 22 کەس کۆڕۆنا-یان تێپەڕاند و بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە

تەندروستی

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تاوەكو ئێستا 22 هاوڵاتی توشبوو بە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

“سەباح هەورامی” بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك  كۆی گشتی چاكبوونەوەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی ئاشكراكرد.

هەورامی ئاماژەی بەوەكردوە، تاوەكو ئێستا ئەو كەسانەی كە چاكبوونەتەوە گەیشتوەتە 22 هاوڵاتی و داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات لەماڵەكانیان بمێننەوەو رێنماییە تەندروستیەكان جێبەجێ بكەن.

قسەکانی هەورامی لەكاتێكدایە، تائێستا وەزارەتی تەندروستی تۆماركردنی 76 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان راگەیاندووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…