11/04/2020

وەزارەتی تەندروستی زانیاری نوێ سەبارەت بە کۆڕۆنا ئاشکرا دەکات

تەندورتسی

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، “لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا تەنها یەک حاڵەتی تووشبوون بە پەتای COVID-19 تۆمارکراوە، کە دوای ئەوەی “چەند نەخۆشییەکی کوشندە”ی هەبووە و لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (905) پشکنین ئەنجام دراوە، (418) هەولێر، (185) سلێمانی، (302) دهۆك. دەرەنجام (1) تووشبووی نوێ تۆمارکرا، ئەویش ئافرەتێکی تەمەن 65 ساڵانی دانیشتووی شاری سلێمانییە، دوای هەڵگری چەند نەخۆشییەکی کوشندە و مانەوەی لە نەخۆشخانە، گیانی سپارد”.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرەنتینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ماونەتەوە، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە “لە ئێستادا تەنها (1222) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (741) لە هەولێر، (46) لە سلێمانی، (356) لە دهۆك، (48) لە هەڵەبجە، (9) لە گەرمیان، (22) لە ڕاپەرین”.

بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تاکو ئێستا 325 حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش چوار حاڵەتی مردن و 145 حاڵەتی چاکبوونەوە هەن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…