28/01/2020

ڤایرۆسه‌ كوشنده‌كه‌ گه‌یشته‌ ئه‌م وڵاته‌ش

برادۆست میدیا

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌ڵمانیا، تۆماركردنی‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ-ی‌ له‌و وڵاته‌ راگه‌یاند.

بەرپرسێکی وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ له‌ شاری‌ میونیخ رایگه‌یاند كه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ له‌ ئه‌ڵمانیا تۆمار كرا.

ئەو بەرپرسه‌ وتی‌: “تووشبووه‌كه‌ پیاوێكه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ شتارنبرگ له‌ باڤاریا كه‌ نزیكه‌ی‌ 30 كیلۆمه‌تر له‌ باشووری‌ رۆژئاوای‌ شاری‌ میونیخه‌”.

ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ‌ بە ئاسانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە لە ڕێگەی هەناسەدان و دەست تێوەدان و بەرکەوتن دەگوازرێتەوە  و کەسی توشبوو توشی هەناسە توندی زۆر و کۆکە و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی جەستە دەەبێت .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…