25/01/2020

ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە یەکەم وەڵاتی ئەوروپی

تەندروستی

وەزیری تەندروستی کۆماری فەرەنسا “ئەگنێس بۆزین” راگەیاند، ” رۆژی هەینی دوو حاڵەتی توش بوون بە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی فەرەنسا تۆمارکراون.

ئەو دوو کەسەی توشی ڤایرۆسەکە بوون لەماوەی رابردودا سەردانی وڵاتی چینیان کردوەو لەوێوە دوچاری ئەو نەخۆشیە بوون”.

کاتژمێرێک دوای ئەم لێدوانەی وەزیری تەندروستی فەرەنسا، حاڵەتی سێهەمی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن بەرپرسانی فەڕەنسا راگەیاندرا.

بەمشێوەیە فەرەنسا دەبێتە یەکەم وڵاتی ئەوروپا، کە ئەم ڤایرۆسیەی تیادا تۆمار دەکرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…