28/02/2019

ژمارەیەك نۆرینگە و دەرمانخانەیەك و كۆگایەكی دەرمان داخران

سیروان برادۆستی

لەپێناو گرینگی دانی زیاتر بە تەندروستی ھاوڵاتیان و ناوچەكە،لیژنە ھاوبەشەكانی قایمەقایمیەتی دەڤەری سۆران، چەندین نۆرینگە و دەرمانخانەیەك و كۆگایەكی دەرمان داخران، بەھۆی پابەند نەبوون بە ڕێنمایە تەندروستیەكان، ھەڵمەتەكەش بەردەوامی ھەیە.

لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینەكەدا بۆ ٢٨ شوێن ئەنجامدرا، لە سنوری سەنتەری قەزای سۆران

٢٣نۆرینگە و یەك دەرمانخانە و كۆگایەكی دەرمان داخران.

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارەكە دوای ئەوەھات وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی قایمەقامی قەزای سۆران كردبوو، بەمەستی ڕێكخستنەوەی دەرمانخانەكان و نۆرینگەكان و كۆگاكان بەپێی ڕێنماییەكانی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە دەرمان.

ھەر شوێنێك سەرپێچی بكات،تووشی سزای یاسایی دەبێتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…