12/02/2020

چەند زانیاری نوێ وگرنگ دەربارەی ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنا کە بە 2019novel.coronavirus ناسراوە…

برادۆست لایف ستایل ـ هەولێر

نوێ و گرنگ: هەندێک زانیاری نوێ دەربارەی ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنا کە بە 2019novel.coronavirus ناسراوە…

نزیکەی سەدا هەشتای ئەوانەی توش دەبن خۆیان چاکدەبنەوە و پێویستیان بە مانەوە لە نەخۆشخانە نابێت بۆ ئەوەی چاک ببنەوە، سیستەمی بەرگری لەشی کەسەکە دوای هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە ڤایرۆسەکە لەناو دەبات، لایەنی کەمیش بۆ ماوەیەک ناشیگرێتەوە چونکە ئەو ڤایرۆسە ناسراو دەبێت بۆ سیستەمی بەرگری لەشی کەسەکە، بەڵام لەو ماوەیەدا کەسانی تر توش دەکات ئەگەر کەسەکە جیانەکرێتەوە…

ئەو سەدا بیستەی دەمێنێتەوە لە توشبووان کە پێویستیان بە چارەسەری زۆر بەهێزە نزیکەی 3 بۆ 5 لە سەدیان چاک نابنەوە و دەمرن، ئەوانە بەزۆری بەتەمەنەکان و منداڵەکان و کەسە نەخۆشەکانن بە نەخۆشیە قورسەکانی تر وەکو شێرپەنجە و ئایدز، زۆربەیان بەهۆی هەوکردنی توندی سیەکان یان نەمۆنیا دەمرن، ئەوانەی دەمێننەوە لەو سەدا بیستە دوای وەرگرتنی چارەسەری بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک چاک دەبنەوە، دواتر ئەوانیش لەشیان بەرگری پەیدا دەکات لە دژی ڤایرۆسەکە…

ئەم ڤایرۆسە ئەوەندەی ڤایرۆسی SARS کوشندە نیە، بەڵام خێراتر بڵاودەبێتەوە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر…

تائێستا هیچ ڤاکسینێک نەدۆزراوەتەوە بۆ توش نەبوون یان چارەسەرکردن، تاکە ستراتیژیەت تا ئێستا بۆ بنبڕکردنی ڤایرۆسەکە لە مرۆڤ جیاکردنەوەی توشبووان و گومان لێکراوانە، بەڵام پزیشکەکان لە چین بۆیان دەرکەوتووە دەرمانی Kaletra کە دژە ڤایرۆسی چارەسەرکردنی نەخۆشی ئەیدزە بەتێکەڵکردنی لەگەڵ هەندێک دژە ڤایرۆسی تر زۆربەی توشبووەکان چاک دەکاتەوە…

سەرچاوە: سایتی CDC سەنتەری کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا…

لوقمان حەوێز

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…