12/04/2020

وەزارەتی تەندروستی: پێنج کەسی دیکە تووشی کۆڕۆنا بوون

تەندروستی

تەندروستی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 5 كەسی دیكە لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوونە.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٤٨)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە كەڕەنتینەكان (٦٩٣٢) هاووڵاتی بوون لە (٣٢) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٢٢٦) هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (٧١٢) لە هەولێر، (٤٧) لە سلێمانی، (٣٩٢) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (١٨) لە ڕاپەرین، وە (٥٧٠٦) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری كەرەنتین كراو لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كە كۆی گشتی بریتی بوو (١٠١) هاووڵاتی.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (١٠٠٢) پشكنین ئەنجام دراوە، (٥١٢) هەولێر، (١٨٤) سلێمانی، (٣٠٦) دهۆك.
دەرەنجام (٥) تووشبووی نوێ تۆماركرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٢٧) ساڵ كە دانیشتووی شاری هەولێرە و بەركەوتەی تووشبووانی پێشووە.
• پارێزگای سلێمانی (٤) پۆزەتیڤ، (٣) ئافرەت تەمەنیان (٢٥)، (٢٠)، (١٥) ساڵ كە دوو لەوان دانیشتووی شاری سلێمانین و یەكیان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە و پیاوێك تەمەن (٢٥) ساڵ كە دانیشتووی قەزای بازیانە، و هەموویان بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون.

3. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەشتە (٣٣٠) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (١٤٩) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٢ی نیسانی٢٠٢٠

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…