15/08/2019

هەولێر؛ لەرۆژانی جەژندا،61 حاڵه‌تی پێوه‌دانی مار و دوپشك تۆماركراون

برادۆست میدیا ـ هەولێر

لەسێ رۆژی جەژندا، نەخۆشانەکانی هەولێر چاره‌سه‌ری نزیكه‌ی ۱۲ هه‌زار نه‌خۆشان کردوە، کە ٦۱ حالەتیان پێوەدانی دوپشک و مار بوونە.

بەپێی لێدوانێکی فاخیر هه‌ركی، بەڕێوەبەری راگه‌یاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کە بە خەندان-ی وتوە، “پلانی ته‌ندروستی رۆژانی جه‌ژن به‌ سه‌ركه‌وتویی جێبه‌جێكرا و له‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كانی قه‌زا و ناحیه‌كان و سێ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر پێشوازی له‌ ۱۱ هەزار و ٦٨۹ نه‌خۆش كراوه‌ و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…