03/04/2020

نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات ژیانی لە مردن ڕزگارکرا

پێداچوونەوە: تەها برادۆستی

تەندروستی

ژەهراوی بوون بە دەرمان چیە، بریتیە لەوەی بڕی زیاتر لەو دەرمانە وەرگری کە پێشنیارکراوە بۆ چارەسەر جا بێ مەبەست بێ یان بە مەبست.

لە ۲۹ی ۳ی ۲۰۲۰ نەخۆشێک سەردانی فریاکەوتنی کرد کە ۱۰۰ حەبی میتفۆڕمینی ٥۰۰ ملگم و ۳۲ حەبی ئەماریل(گلامیپراید) ۲ ملگم ی بە مەبەست خواردبوو.

باری ناجێگیر بوو، بووبوە ژەهراوی بوون بەدەرمان و دابەزینی شەکری ناو خوێن و ترشاندنی خوێن و پەککەوتنی لە ناکاوی گورچیلەکانی.

بە پەلە چارەسەری بۆ کرا و خەوێنرا لە فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێر و دوای پێنج ڕۆژ مانەوەی لە یەکەی چاودێری چڕ و وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ورد بە باری تەواو جێگیری و باشەوە دەرچوێنرا لە نەخۆشخانە و ژیانی ڕزگارکرا.

چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشە، کە حالەتێکی دەگمەنە ئەو دوو دەرمانە پێکەوە بەو بڕە زۆرە وەربگیردرێت، بە هەماهەنگی و ماندووبونی تەواوی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پزیشکانی پسپۆر و نیشتەجێی دێرینی بواری هەناوی و فریاکەوتن و تەواوی پەرستاران و کارمەندانی تەندروستی بووە.

لە کۆمەڵگەی ئێمە زیاتر هەڵە و کەموکوڕی گەورەدەکرێ و بڵاودەکرێتەوە. ئێمە هەوڵ دەدەین کارە جوانەکان بگەیەنین. چونکە گەر لە بری ڕق، خۆشەویستی بچێنین، ژیان مانایەکی جوانتری دەبێ.

هەموو لایەک ساغ و سەلامەت بن.

د. هێرش قادر دەربەندی
پزیشکی نیشتەجێی دێرینی نەخۆشیەکانی هەناو

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٣ی نیسان ٢٠٢٠

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…