22/07/2019

ناوک کەوتن چیە؟ هۆکارەکانی ناوک کەوتن و زیان و چارەسەرەکانی چین؟

برادۆست لایف ستایل ـ هەولێر

ناوک کەوتن چی یەو زەرەرەکانی چین .
پاشان چۆن ناوکت دەگریتەوە …..
ناوکەوتن تەنها ترازانی دەمارێکە کە پەیوەستە بەناوکتەوە
وەک هەر دەمارێکی تری دەست و قاچت کەلەجێ دەچێ.

وەک چۆن هەموو ئەندامانی جەستەت شادەماری خۆی هەیە بەهەمان جۆر گەدەش شادەماری خۆی هەیە لەکاتێکدا
کە ئەودەمارە بەهۆی لەجێ چونیەوە عەدەت ڕەق دەکات
ئەوڕەقبونەش دەبێتەهۆی کەم خواردن بەوهۆیەوە وەک پێویست ئیشتیهات نامێنێ تا خواردن بەتەواوی بۆیت .
بۆیە بەو هۆیەوە کە وەک پێویست خواردنت نەخوارد
هەموو ئەو ئیحازانەی مێشکت کە دەیداتە تەواوی جەستەت تێکی دەدات .
وە دەبێتە هۆی تێک چونی هۆڕمۆنەکانی جەستەت .

هۆکارەکانی ناوک کەوتن.
۱. بەهۆی هەڵگرتنی شتی قورس کەلەناکاو دەستی دەدەیتێ و بەزەختێکی زۆر بەرزی دەکەیتەوە
۲. بەهۆی پلیکانەوە کە زۆر بەپەلە بە پلیکانەدا سەر بکەویت یان دوو دوو پلەکان ببڕیت .
۳. بەهۆی خورپەوە واتە ڕاچڵەکاندنی لەناکاو بەهۆی دەنگێکی بەرزەوە بێت یان هاوارکردنێکی لەناکاو یان هەواڵێکی ناخۆش .
٤. زۆر جار دەڵێن مناڵ بەپۆن کەوتوە بەبۆن کەوتووە یان دەڵێن ترساوە توشی سک چونن و ڕاچڵەکاندن دەبێت لەکاتی خەودا .

نیشانەکانی ناوک کەوتن و زەرەرەکانی ،

زەرەکانی چین …
۱. توشی دڵە ڕاوکێت دەکەن وەک خۆمان دەڵێین دڵە خورپێ دڵت وەک خۆی لێنادات زۆر جار پەلەدەکات و زۆر جاریش زۆر بەهێواشی لێدەدات بۆیە توشی مەراقێکی گەورەت دەکات و ناشزانی مەراقەکەت هۆکاری چی یە ،
۲. توشی قەبزی و قورحەی مەعیدەو ئلتیهابی ڕیخۆڵەت دەکات .
۳. تۆشی سڕبون و ئازاری ئەژنۆ کانت و پشتت دەکات .
واتە زۆرجار هەست بە هیلاک بون دەکەیت بێ ئەوەی هیلاک وبێتیت یان ئازاری شتت و ئەژنۆ کانت دەبێت بێ هیچ هۆکارێک .
٤. زۆر جار لێوت ووشکەو تونیەتیت ناشکێ .
٥. هەمیشە هەست بە خەمۆکی دەکەیت و حەزبەتەنیای دەکەیت .
٦. زۆر جار توشی توڕە بونت دەکات .
۷. هەمیشە هەست بەئازاو قورس بونی سەرت دەکەیت .
۸. بەردەوام بەرچاوت تاریکە .
۹. بەردەوام هەست دەکەیت تێریت بەڵام هەمانکات برسیشتەو وەک پێویست نانت پێناخورێ .
۱۰. بەردەوام هەست بە ڕەق بونی مەعیدەت و بەر میزەڵانت دەکەیت زۆر جار سکت بەتەواوەتی ئازاری دەبێت .
۱۱. زۆر جار دەتەوێ قڕقێنە لێبدەیتەوە بەڵام ناتوانیت
پێی دەڵێن گرفت توشی گرفتت دەکات .
۱۲ـ توشی هەڵوەرێنی مووی جەستەت دەکات بەتایبەت
مووی سەرت . کە توشی ڕوتانەوەی قژ دەبیت لە ئافرەتان و پیاوانیشدا

ئەمانە هەمووی نیشانەی ناوک کەوتنن .
دەستی چەپت کەمێ کورت تر دەبێتەوە
ناوقت ڕەق دەبێت و ئازاریشی زۆردەبێت لەکاتێکدا دەستت بخەیتە سەرناوکت
سێ جۆر ناوک کەوتنیش هەیە
یەکێکیان دووای چەند مانگی هەستی پێدەکەیت کەتوشی ئەم حاڵەتانەت دەکات یەکیان زوتر هەستی پێدەکەیت
ئەوی تریش توشی سک چونت دەکات بێ ئەوەی هیچ ڤایرۆسێکت هەبێت .

گرتنەوەی ناوک .
زۆرجار کەناوکت دەکەوێت لەهەرکات و ساتێکدا بێت دەچیتە لای کەسانێک کە ناوکت بگرنەوە یان بەباڵ ڕاوەشاندن یان دەماری بنباڵت دەگرن یان پارەدەخەنە سەر دەماری دەستت ئەمانە هیچی ناوک ناگرێتەوە بەتەواوەتی
تەنها کاتی یەو هیچی تر

ناوک کەوتن مەرجی خۆی هەیە .

یەکەم ـ دەبێت بەیانیان کەلەخەو هەڵدەستیت لەکاتێکدا هیچ شتێک نەخۆیت واتە مەعیدەت بەتاڵبێت
دووەم ـ دەبێت سەرەتا بەم جۆرە ناوکت بگریتەوە
بەپشتا پاڵکەویت و پاشان هەردوو ئەژنۆت بەرز بکەیتەوە
کەسێکیشت لابێت بە دوو پەنجە یان بە پەرداخێک بخاتە سەر ناوکەکەت تــــــا
تا ئەو کاتەی ئەوئازارەی کە هەیە لەسەر ناوکت نەمێنێت وە پاشان دەبێت ناوکت وەک دڵ هەسی پێبکەیت کە لێدەدات
چونکە لەکاتێکدا ناوکت بکەوێ ناوکت ڕەق دەبێت و ئازاری دەبێت وەلێش نادات دەبێ کە گرتەوە وەک دڵ لێبدات واتە ئەو دەمارە بێتەوە شوێن خۆی .
سێیەم ـ کاتێ ناوکەکەت گرتەوە دەبێت گرفتەکەت پشێلیت واتە
مەعیدەت کەتوشی ڕەق بون هاتووە
ئەوکەسەی ناوکەکەت دەگرێتەوە دەبێ دەستی چەوربکات لە سەرەوە بەرو خوار واتە لەلای چەناکەتەوە بۆلای ناوکت مەعیدەت پشێلێت تا گرفتەکەشت لاچێت .
ئەوکات تازۆر بیشلیلت باشترە .
دووای چەند دەقەیەک هەستت بە خورەی سکت کردوو وە قڕقێنەت لێدایەوە زۆر جاریش دووای گرتنەوەو شێلانی ناوکەکەت دەڕشێیتەوەو زەرداوێک هەڵدەهێنیتەوە
وەک قەدیمان پێیان دەوت زووخاو زووخاو هەڵدەهێنیتەوە
ئەگەر ئەو زوخاوەت هەڵهێنایەوە ئەوە بزانە ناوک کەوتنەکەت زۆر کۆنە بەو نیشانانە چاک بویت .
پاشان ئیشتهات دەکرێتەوەو بەرچاوت ڕون دەبێتەوە وەک ئاسکت لێدێ و حەز بەجوڵەی زۆر دەکەیت .

تێبینی،،
هیچ شتێک لەمانەی کەباسمان کرد لەهیچ فەحسیکی پزیشکیدا دەرناکەون بۆیە ئەگەر ئەم کێشانەت هەیە پێویست بەوەناکات بچیتە لای پزیشک خۆت دەتوانی بەوڕێگەیە چارەسەری خۆت بکەیت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

وەزیرى تەندروستى هەرێم پەیامێکى بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردەوە

وەزیرى تەندروستى هەرێم لە پەیامێکدا رایگەیاند، بە پاڵپشتی هاوڵاتیان بۆ پابەندبوون بە ڕێنما…