10/05/2019

سوودەکانی شەربەتی پڕتەقاڵ و چەوەنەر

محەمەد ئیبراهیم بەرزنجی

برادۆست لایف ستایل

ڕەنگە تائێستا ئەم شەربەتەت هەرگیز نەخواردبێت، بەڵام یەکێکە لە باشترین گیراوەکان یاخود شەربەتەکان بۆ چارەسەری نەخۆشیەکان بەتایبەت پەستانی خوێن.

بەگوێرەی هەواڵێکی “بۆڵد سکای” تێکەڵە یاخود گیراوەی شەربەتی پڕتەقاڵ و چەوەنەر، هۆکارێکە بۆ چارەسەری پەستانی خوێن و دابەزاندنی، چونکە پێکهاتەی ترشی نیتریک و ڤیتامین سی، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ چالاککردنی سوڕی خوێن و دابەزاندنی پەستانی خوێن

پاراستنی لەش دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و وەرەمەکان، بەتایبەتی شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمک و پەنکریاس.

گیراوەیەکی بەسوودە بۆ خانمانی دووگیان، یارمەتی گەشەی کۆرپەلە دەدات بۆ ئەوەی کەمی لەهیچ ئەندامێکی جەستەیدا نەبێت.

ئەو کەسانەی ئازار یاخود برینی گەدەیان هەیە (قورحەی گەدە)، خواردنەوەی ئەم شەربەتە یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشیە و دژی هەوکردنە.

زیادکردنی بەرگری لەش بەهۆی ڤیتامین سی و مەنگەنیزەوە، کە سوودێکی زۆری بۆ لەشت هەیە، خانەکانی بەرگری لەش بەهێز دەکات.

چارەسەرە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی ئەنیمیایان هەیە و ئاسن لە خوێنیاندا کەمە، چونکە یارمەتی مژینی ئاسن دەدات بۆ خوێن.
چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ دەکات و دەیپارێزێت لە جەڵتە و گیرانی خوێنبەرەکان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…