29/12/2019

سودەکانی سێوی سەوز

برادۆست میدیا

سێو لە ڕووی تام ‌و چێژەوە دەكرێت بە سێ بەشەوە(شیرین- تاڵ- ترش)، لە وتەیەكی باودا هاتووە: (هەموو بەیانییەك سێوێك بخۆ، هەرگیز پێویستت بە پزیشك نابێت).

لێرەدا تەنیا باسی سێوی سەوز دەکەین

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سێوی سەوز: لەو سیفەتانەی سێوی سەوزی پێ جیادەكرێتەوە، ئەوەیە كە بەخێرایی تێكناچێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت لە شوێنی ساردا بۆ ماوەیەكی زۆر هەڵبگیرێت، بەبێ ئەوەی تێكبچێت.

سوودەگشتییەكانی سێوی سەوز:

  • ددان پاك دەكاتەوە.
  • پووك بەهێز دەكات.
  • دابەزاندنی کۆڵیسترۆڵی ناو خوێن، بەبوونی ترشی ئۆکسالیک تیایدا.
  • جەستەی مرۆڤ لەژەهراوی بوون ڕزگاردەکات.
  • چارەسەری قەبزی دەکات.
  • ڤایرۆسەکانی لەش ناهێلێت.
  • کۆکە نەرم دەکات و دەردانی بەڵغەم ئاسان دەکات.
  • هەوکردن(التهابات)ی لەش ناهێڵێت، بەهۆی بوونی ماددەی بەکتین لەناو توێکڵەکەیدا، (پەلکی فڕێ دەدەن ها ئەوجا خۆ ئێستا زانیتان پەلکی سێو یەعنی چ).
  • یارمەتی شکاندن ولەناوبردنی بەردی زراو دەدات.
  • دەوڵەمەندە بەترشی بەرگری، بەمەش دژی گرێی شێرپەنجە دەوەستێتەوە.
  • سیەکان چاڵاک و بەهێز دەکات ئەگەری تووشبونیان بەشێرپەنجە کەم دەکاتەوە.
  • ڕوخسار جوان و گەش دەکات، چونکە لە ڕیشاڵی دەوڵەمەند بەبەکتریا پێکهاتووە.
  • کۆئەندامی هەرس پاک دەکاتەوە.
  • بەبوونی ماددەی بۆرۆن ئێسکەکان بەهێزدەکات و لەئەگەری تووشبوون بە ئێسکەنەرمە کەم دەکاتەوە.
  • چارەسەرە بۆ ڕۆماتیزم و ئازاری جومگە.
  • بۆ چارەسەرکردنی ڕشانەوە بەسوودە.
سێوی سەوز

سەرچاوە: کارزانی پزیشکی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…