07/03/2019

سندی چ سودی هەیە

سەردار بازید

برادۆست میدیا- تەندروستی

سندی سپی بێت یان زەرد یان سور یان پەمەیی ئەم سودانەی هەیە:

١. سەرچاوەی شلەمەنیە.

٢. دابەزینی کێش خێرا دەکات: کوپێک ئاوی سندی ٢ گرام ریشاڵی تێدایە و ھەستی تێربون دەدات و ھانی ئەنزیمەکانی جگەر دەدات لەخواردنی خۆراکی زۆر.

٣. چارەسەری ھەوکردنی قورگ دەکات. بۆ کۆکە و قوڕگ ئێشە بەسوودە.

٤. ھاوکاری توشبوانی کۆلیسترۆڵ دەکات.

٥. سستمی بەرگری بەھێز دەکات چونکە ڤیتامین سی تێدایە و ووزەتت پێ دەبەخشێت.

٦. چەوری سیانی (ترای گلیسراید) کەم دەکاتەوە و چەوری وورگ و سمت دادەبەزێنێت.

٧. نابێ سندی و دەرمانی دڵ و فشاری خوێن پێکەوە بخورێت چونکە دەبێتە ھۆی کارلێک و زیادبونی لێدانەکانی دڵ.

٨. سندی کۆنترۆڵی رێژەی شەکر دەکات.

٩. سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بەریشاڵ بۆ ئەوانە بەسوودە کەگرفتی ھەرسیان ھەیە.

١٠. دەتپارێزێت لەدروستبونی خانە شێرپەنجەییەکان .

١١. سندی بەرێژەیەکی باش بخۆیت پێستت جوان دەکات.

١٢. چارەسەری ھەوکردنی پووک دەکات چونکە پارێزەری ھاوسەنگی بەکتریا دەکات لەدەمدا.

١٣. چارەسەری وشکبونەوەی جگەر دەکات

سەرچاوە: د.ئۆنلاین

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…