08/04/2020

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان دووه‌م هۆشداری لە کۆرۆنا ده‌دات

تەندروستی

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان لە ئەوروپا بۆ جاری دووه‌م هۆشداری دەدات له‌ مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دا ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌ڵبگیرێت.

هانز كلۆگ، سه‌رۆكی نوسینگه‌ی ئه‌وروپای رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان رایگه‌یاند، ” ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێوشوێنه‌كانی دیكه‌ی دژبه‌ كۆرۆنا سووك بكرێت، مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت.

سه‌رۆكی نوسینگه‌كه‌ ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان به‌ كۆرۆنا مانای ئه‌وه‌ نییه‌ رێوشوێنه‌كان شل بكرێنه‌وه‌ و دۆخه‌كه‌ پشتگوێ بخرێت.

له‌ هه‌موو جیهاندا یه‌ك ملیۆن و 444 هه‌زار و 822 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 83 هه‌زار و 103 كه‌س مردوون و 309 هه‌زار و 113ی تریش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…