07/04/2020

دواین زانیاری لەسەر کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان

تەندروستی

وەزارەتی تەندروستی دواین ئاماری تووشبوون بە کۆڕنای بڵاوکردەوە، لە ماوی ۲٤کاتژمێری رابردوو، ۱۱کەس تووشی کۆڕۆنا بوونە بەم شێوەیە:

• پارێزگای هەولێر (٥) پۆزەتیڤ، (٣) ئافرەت تەمەنیان (٦٠)، (٣٢)، (٢٨) ساڵ و پیاوێك تەمەن (٣١) ساڵ، منداڵێك تەمەن (١١) ساڵ لە ناو شاری هەولێر لە گەڕەكی ( كانی گەلی، ٩٤ی باداوە) وە هەموویان بەركەوتەی تووشبووەكانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەكی كارێزانی شاری ھەولێرن.
• پارێزگای سلێمانی (٢) پۆزەتیڤ، (٢) ئافرەت تەمەنیان (٦٠)، (٣٨) ساڵ كە یەكیان لە ناحیەی بازیانە و بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە، ئەوەیتریان لە ناحیەی حاجی ئاوایە كە پێشینەی گەشتكردنی هەبووە.
• پارێزگای دهۆك (٣) پۆزەتیڤ، پیاوێك و ئافرەتێك تەمەنیان (٣١) ساڵ و مناڵێك تەمەن (١٠) ساڵ كە یەك خێزانن و لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕاونەتەوە و لە كەرەنتین بوون.
• پارێزگای هەڵەبجە (١) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (٤٨) ساڵ كە بەركەوتووی تووشبووانی پێشووە.

. ئاماری گشتی تووشبووان لەهەرێم:
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەیشتە (٢٨٨) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (١٠٥) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…