23/06/2019

دلە کزە چییە و چۆن خۆت چارەسەر دەکەیت ؟

برادۆست لایف ستایل ـ هەولێر

دڵە کزە چییە؟
چۆن خۆت دەپارێزی؟

پێویستە ئه‌وه بزانین که حاڵه‌ته‌که ناونراوه به دڵه‌کزە به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندی به دڵه‌وه نییە به‌ڵکو په‌یوه‌ستە بە گه‌ده.

دڵە کزە حاڵه‌تێکی نائاسایی کۆئه‌ندامی هه‌رسە
بە هۆی ناڕیکی و ناته‌واوی لەکاری ماسولکه‌ی داخه‌ری به‌شی خواره‌وه‌ی سورێنچک(lower esopheageal sphincter) رووده‌دات که
ده‌بێته هۆی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی برێک له ترشی گه‌ده( gastric acid) بۆ ناو سورێنچک (esophageal)و هه‌ستکردن به سووتانه‌وه له به‌شی خواره‌وەی سورێنچک که نزیکە لە دڵ.

دڵەکزە چه‌ند ده‌خایه‌نێت؟
بەگشتی لە چه‌ند خوله‌کیک تا چه‌ند کاتژمێریک
ده‌خایه‌نێت.
حاڵەتی کورت خایه‌ن مه‌ترسیدارنییه.

بەڵام حاڵه‌تی دریژخایه‌ن مه‌ترسیداره
که‌پێی ده‌ووتریت (GERD) که ده‌بێته هۆی کۆکەی به‌ردەوام و هه‌وکردنی گه‌روو برینی سورێنچک.

هۆکارەکان
یەکەم -خواردنه‌وه‌ گازییه‌کان و
خواردنه‌وه کحولییه‌کان و هه‌ر
خواردنه‌وەیه‌ک که ماده‌ی کافائینی تیدابێت.
دووەم -مزره‌مه‌نییه‌کان وەک ليمۆ ئه‌نه‌ناس و پرته‌قاڵ.
سێیەم – هه‌رشتیک لەئارد دروست بکرێت زۆر چه‌ور بێت
وەک کێک و کولیچه و چۆره‌ک.

چوارەم – خواردنی سورکراوە ئه‌و خواردنانه‌ی ڕۆنی زۆر بەکارده‌هێنرێت له کاتی ئاماده کردنیان.

پێنجەم -جگه‌ره کێشان

شەشەم -هیلاکی وماندبوون هۆکاری سه‌ره‌کی دڵه کزێیە

حەوتەم -زیادبوونی کێشی له‌ش هۆکارێکی تری
دڵە کزێیه.

خۆپاراستن لە کاتی توشبوون بە دڵەکزێ
یەکەم.خواردنه‌وه‌ی ۲بۆ۳ لیتر ئاو لە رۆژێکدا چونکه ئاو خواردنه‌وە کارده‌کاتە سه‌رکەمکردنەوەی ترشەڵۆکەکە.
دووەم ـ خواردنه‌وه‌ی کوپێک شیری سارد زۆر باشه
بۆنه‌هێشتنی دڵە کزێ .
سێیەم ـ لەکاتی هه‌ست کردن به دڵەکزێ خواردنی چه‌ند
ده‌نکە باده‌مێک زۆر به‌سووده بو نه‌مانی نیشانه‌کانی
حاڵەتەکه.
چواڕەم ـ نان خواردن به‌شێوه‌یه‌کی له‌سه‌ر خۆو باش جوینی خۆراک.
پێنجەم ـ جوینی بنێشت .
شەشەم ـ سه‌رینیکی به‌رز بخه‌ره ژێرسه‌رت

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…