30/06/2019

خواردنی حەوت خۆراک پارێزگاری لە تەندرووستی مێشک و رێگری لە تووشبوون بە خەلەفان دەکەن

خەڵات برادۆستی

برادۆست لایف ستایل￷-￶￵هەولێر￷

خەڵەفان کەمبوونەوەی چالاکی مێشک و یادەوەریە ، بەنزیکەیی ٥٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا دووچاری خەڵەفان بوون، ساڵانەش ١٠ میلیۆن حاڵەتی نوێ زیاد دەکات .

بە پێی دواین توێژینەوە زانستیەکان سیستمی خۆراك کاریگەری لەسەر چالاکی مێشک و توشبوون بە خەڵەفان هەیە .

خواردنی حەوت خۆراك پارێزگاری لە تەندروستی مێشك و ڕێگری لە توشبوون بە خەڵەفان دەکەن ، لەوانەش:

ماسی : خواردنی ژەمێك ماسی لە هەفتەیەکدا سوودێکی زۆر بە مێشك دەگەیەنێت .

توو و شلیك : توو و شلیک بڕێکی زۆر ماددە دژە ئۆکسیدەکانیان تێدایە بەوەش ڕێگری لە پوکانەوەی خانەکانی مێشك دەکەن .

چەرەس : ڕۆژانە خواردنی ٣٠ ملیگرام چەرەس ڕێگرە لە توشبوون بە خەڵەفان ، لەگەڵ ئەوەشدا چەرەس سەچاوەیەکی دەوڵەمەندی پڕۆتینە.

گەڵا سەوزەکان : گەڵا سەوزەکان وەك سپێناغ و سڵق پوکانەوەی خانەکانی مێشک دوادەخات .

ڤیتامین (B) : خواردنی ڤیتامین بی سوودێکی زۆر بە مێشک و جەستە دەگەیەنێت .

کوپێک کاکاو : خواردنەوەی کوپێك کاکاو کاریگەری لەسەر دەمارەکان هەیە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە نوێبوونەوەی دەمارە خانەکان .

ئەڤۆکادۆ : یەکێکە لە خواردنە بەسوودەکان و دەوڵەمەندە بە چەوری بەسود بۆ مێشک .

خواردنی ئەو حەوت خۆراكە بەتەنها بۆ مێشک بە سوود نین بەڵکو سوود بەتەواوی ئەندامەکانی جەستە دەگەیەنن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…