26/03/2020

رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى: نیشانه‌ى دڵخۆشكه‌ر له‌ ئه‌وروپا هه‌یه‌

د. حەسەن عەلی

تەندروستی

لقى ئه‌وروپاى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ دۆخه‌كه‌ تا ئێستاش مه‌ترسیداره‌، به‌ڵام كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى توشبووان به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ ئیتالیا نیشانه‌یه‌كى دڵخۆشكه‌ره‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ى ئازاری 2020، هانگ كڵوگه‌، سه‌رۆكى لقى ئه‌وروپاى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند: “هه‌رچه‌نده‌ دۆخه‌كه‌ تا ئێستاش ترسناكه‌، به‌ڵام چه‌ند نیشانه‌یه‌كى نوێى دڵخۆشكه‌ر هه‌یه‌ كه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌ وڵاتى ئیتالیا تووشى كۆرۆنا ده‌بن، یه‌كێكیانه‌”.

کڵۆگە، “هێشا زووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بڵێین كه‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ ئیتالیا گه‌یشتووه‌ته‌ لوتكه‌”.

سه‌رۆكى لقى ئه‌وروپاى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “هێشا زۆر زووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بڵێین كه‌ دۆخه‌كه‌ له‌ مه‌ترسى ده‌رچووه‌، به‌ڵام نابێت بێ هیوابین، ئاماژەکان دڵخۆشکەرن”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…