31/03/2020

وەزارەتی تەندروستی خزمەتگوزاریی فاستکەیر بۆ نەخۆشانی درێژخایەن رادەگەیێنێت

تەندروستی
لەپێناو خزمەتکردنی نەخۆشانی درێژخایەن، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتگوزاریی فاستکەیر رادەگەیێنێت.

خزمەتگوزاری فاستکەیر تایبەتە بە چارەسەرکردنی نەخۆشانی درێژخایەن لە ماڵەوە بەبێ بەرامبەر. 

دوێنێ دووشەممە د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاونیشتمانییان لەم دۆخەدا کە هاونیشتمانییان کەرەنتینکراون و بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆ لەماڵەوەن، تیمی پزیشكی فاستکەیر سەردانیان دەکەن و لەماڵەوە چارەسەریان دەکەن.
بەرزنجی گووتیشی: خزمەتگوزاری فاستکەیر زۆر گرنگە بۆ هاونیشتمانییان، لەلایەن کۆمپانیای فاستلینک جێبەجێدەکرێت و تەواوی خەرجییەکەی لەئەستۆدەگیرێت، رێکخراوی گاید رێكیدەخات.
لە کۆنفراسەرۆژنامەوانیەکەدا ئەردەلان عوسمان سابیر، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای فاستلینک راگەیاند، ” ئامانجمان لە فاستکەیر گەیاندنی خزمەتگوزاریی تەندروستییە بۆ هەموو ئەو هاونیشتمانییانەی بەهۆی داخرانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بێبەشن لە چارەسەرە پزیشكییەکان، تیمەکانمان سەردانیان دەکەن و هەموو پشکنین و چارەسەرێكی پێویستیان بۆ ئەنجامدەدەن.

لەڕێگەی خزمەتگوزاری فاستکەیر تیمی پزیشكی تایبەتمەند لە سەرانسەری کوردستان سەردانی ماڵی نەخۆشەکان دەکەن و بەبێ بەرامبەر پشکنین پێشکەشی نەخۆشانی درێژخایەن، تووشبووانی شێرپەنجە، بەساڵاچووان، خانمانی دووگیان و منداڵان دەکەن. 

د. ئیبراهیم کانەبی، بەڕێوەبەری رێكخراوی گاید کە هەڵدەستێت بە رێكخستنی خزمەتگوزاریی فاستکەیر، روونیدەکاتەوە زیاتر لە 30 تیمی پزیشكی گەڕۆک لە هەموو کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین خزمەتگوزارییەکان پێشکەش دەکەن، ماڵ بە ماڵ دەچنە لای نەخۆشەکان.
هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی ئەم ژمارانەی خوارەوە پەیوەندییان پێوەبکەن، سەرجەم نەخۆشانی درێژخایەن، تووشبووانی شێرپەنجە، خانمانی دووگیان و منداڵان سوود لە خزمەتگوزارییەکە وەردەگرن.
ژمارە مۆبایلەکانی خزمەتگوزاری فاستکەیر:
هەولێر: 07507117276
سلێمانی : 07728453030
دهۆک : 07517814977
هەڵەبجە: 07729453030
راپەڕین: 07501162814
گەرمیان: 07716807271
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…