30/01/2020

تەندروستی جیهانی باری لەناکاوی بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا راگەیاند

برادۆست میدیا

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باری له‌ناكاوی بۆ به‌ره‌گاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌وڵاتانی جیهان راگه‌یاند و جه‌ختده‌كاته‌وه‌، ژماره‌ی توشبوان به‌ڤایرۆسه‌كه‌ له‌كه‌مبونه‌وه‌ و لاوازیدایه‌.

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ی کانوونی دووەم، حاڵه‌تی له‌ناكاوی بۆ به‌ره‌گاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌وڵاتانی جیهان راگه‌یاندو ئاشكراشیكرد، تا ئێستا له‌ ده‌ره‌وه‌ی چین هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستنه‌داوه‌.

رێكخراوی WHO ئاماژەی بەوەشکردوە، تا ئێستا ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی به‌رفراوان نیه‌، به‌ڵكو له‌كه‌مبونه‌وه‌دایه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌ش به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت.

هۆشداریشیدا له‌وه‌ی، تا ئێستا له‌ 18 وڵات ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوبوه‌ته‌وه‌، مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ بگاته‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ سیستمی ته‌ندروستیان لاوازه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…