30/03/2020

هەرێمی كوردستان؛ 150 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون

تەندروستی

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند لە ئەنجامی پشکنینەکان 8 تووشبووی دیکەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکراون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 8 تووشبووی دیکەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “پێنج لە تووشبووان کە پیاو و ئافرەت و سێ منداڵن هەموویان کەسوکار و بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانن، هەروەها سێ لە تووشبووان پیاون کە دانیشتووی شاری دهۆکن و تاوەکو ئێستا لە شاری هەولێر لە کەرەنتیندان و لەوڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە”.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندتروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە 150 حاڵەت و لەو ژمارەیەش 55 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و 2 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…