21/03/2020

بۆچی دەست لە دەم و چاومان دەدەین و چۆن واز لەو خووە بێنین؟

د. بەشدار برادۆستی

برادۆست میدیا- هەولێر

 لە سەروبەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا زۆرێک لە پسپۆرە تەندروستیەکان ئامۆژگاری خەڵک دەکەن کە دوورکەونەوە لە دەست دان لە دەم و چاویان بۆ ئەوەی پارێزراو بن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەچی ئەگەر سەرنجت دابێت زۆرێکیان لە کاتی وتارەکەیان دەست لە دەم و چاویان دەدەن!

ئایا هۆکارەکەی چیە؟ ئەرێ بەڕاستی واز هێنان لەم خووە هێندە ئاسانە؟

پسپۆری دەروونی (ناتاشا تیواری) بەم شێوەیە وەڵام دەداتەوە:

ئەوە بەشێکە لە DNAی مرۆڤ و پێوەی لکاوە بە شێوەیەکی خۆنەویستانە٫ تەنانەت منداڵ لە ناو منداڵدانی دایکیدا دەست لە دەم و چاوی دەدات بۆیە هەر کاتێک مرۆڤ بە خۆی دەڵێت دەست لە دەم و چاوت مەدە یان بیەوێت وازی لێبێنێت ئەوا تۆ شتێک بەخۆت دەڵێی کە بە تەواوی پێچەوانەی سروشتی خۆتە ٫ ئەو کاتەی دەست لە دەموچاومان دەدەین هەست بە ئارامی دەکەین ئەمەش لەبەر ئەوەی کە دەست لە چەند شوێنێکی دەموچاومان دەدەین لە ڕێگای چاڵاک کردنی چەند خالێکی پەستانی دیاریکراو سیستەمی دەماری پاراسیماتیک چاڵاک دەکەین (parasymapathetic nervous system) کەوا دەکات لە ناخەوە هەست بە ئارامی بکەین

هەمان شت لە گیانلەبەرانیش هەستی پێدەکرێت. منداڵ زۆر جار لاسایی هەڵسوکەوتی دایک و باوکیان دەکەن کە دایک و باوک توشی شۆکێک دەبن یان خەمبار دەبن یاخود توشی سوپرایزێک دەبن دەست لە دەم و چاویان دەدەن هەمان شت بەسەر ئێمەش دێت , ئەوەی جێگای سەرسورمان بێت ئەو کاتەی کە زۆر گرنگە دەست لە دەم و چاومان نەدەین بێ ئەوەی هەست بەخۆمان بکەین مێشکمان بەردەوام بۆ شوێنێک دەمان بات کە پارێزگاریمان لێ بکات بە ئەنجامدانی شتێک کە دەروونمان ئارام بکاتەوە بۆیە مێشک بەردەوام هانت دەدات کە دەست لە دەم و چاوت بدەی چونکە بەم شێوەیە هەست بە ئاسوودەیی دەکەین

چۆن واز لەم خووە بهێنین؟

هەرچەندە ئەستەمە بتوانین بە تەواوی واز لەو خووە بهێنین بەڵام بۆ ئەوەی بتوانین کەمتر ئەنجامی بدەین دەبێت واز لەو خووانە بێنین کە یارمەتیدەرن لە کردنی بۆ نمونە لە جیاتی لە چاو کردنی هاوێنە (عەدەسە) چاویلکە لە چاو بکەین یان دەستمان بە ئەنجامدانی شتێک سەرقاڵ بکەین یاخود دەستمان بە شێوەیەک دابنێنین کە زەحمەتر بێت بۆ جوڵان بۆ ئەوەی دوور بین لە دەست دان لە دەم و چاومان.

سەرچاوە: kutt.it/zMZOHA

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…