26/07/2019

ئەگزیما چییە؟ هۆکارەکان و نیشانەکانی چیین؟ چۆن خۆت دەپارێزیت؟

برادۆست لایف ستایل ـ هەولێر

ئەگزیما Eczema
ئەگزیما چییە؟
نەخۆشی پێست هەموو ئەو نەخۆشیانە دەگرێتەوە كە ڕوبەرووی پێستی مرۆڤ دەبێتەوە وە دواتر دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە خانەكانی پێست ، ئەم نەخۆشیانە لە ڕێگەی بەرکەوتن لەگەڵ هەڵگری میكڕۆب یاخود بەكارهێنانی كەرستەی دروستكراوە دەبێت وە لە هەندێك حاڵەتدیشدا نەخۆشیەكە زگماكیە
لە ئێستادا یەكێك لە باوترین نەخۆشیەكانی پێست نەخۆشی ئەگزیمایە، ئەکزیماش هەوكردنێكی پێستە لە ئەنجامی لاواز بوونی بەشی سەرەوەی پێست كە فەرمانی بەرگری کردنی پێستە، هۆی ئەو هەوكردنە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێستمان وشك بۆتەوە یان بەهۆی ئەوەی كە راستەوخۆ دەستمان بەر ئەو مادانە كەوتووە كە هۆكارن بۆ هەستیاری (حساسیەت) بۆ ئەوەی ڕێگری بكەین لە توشبوونمان بە ئەگزیما دەبێت هەمیشە پێستمان بە نەرمكەرەوەكان بپارێزین وەك كرێم و مەلهەم.


هۆیەكانی دروستبوونی ئەگزیما؟
١. بەكتریای ٢. ماددە كیمیاوییەكان ٣. هەوكردن ٤. قەلەقی ٥ . كەمی خەو ٦ . ژینگەی پیس ٧ . سەرما ٨ . كلۆری ئاو ٩. جلی زۆر گەرم ١٠. زۆر خۆ شۆردن ئەمانە پێست وشك دەكەن.

جۆرەكانی ئەگزیما؟
یەکەم ــ ئەتوپیك ئەگزیمە: ئەو جۆرەیان زۆربەی كات توشی منداڵ دەبێت وە زۆر كات درێژخایەنە
دووەم ــ بەركەوتن یان ئەگزیمای دەست: ئەم جۆرەیان كاتێك ڕودەدات كە تۆ دەستت بەر ئەو ماددانە بكەوێ كە پێستی تۆ بەرگەیان ناگرێ
سێیەم ــ هەستیاری/ ئەم جۆرەیان ڕودەدات كاتێك تۆ هەستیاریت هەیە بۆ نموونە بەرامبەر نیكل (توخمێكی كیمیاویە ) یان بۆن (عەتر ) وە جۆری تریشی هەیە

نیشانەكانی؟
وشكبوونی پێست
سوربوونەوەی پێست
خوران
ووردە بڵق لەسەر ڕووكاری پێست

خۆپاراستن؟
یەکەم ــ دووركەوتنەوە لە زۆر خۆشتن یان ماوەی خۆ شۆردنەكە دەبێت زۆر كەم بێت.
دووەم ــ بەكارنەهێنانی ئەو كێم و شامپۆ و سابوونانەی كە (عەتر) یان تێدا بەكارهاتووە.
سێییەم ـ لەكاتی خۆ وشك كردنەوە تەنها خاولییەكە بخەرە سەر پێست دووربكەوەرەوە لە پیاهێنانی خاولییەكە بە بەقوەت.
چوارەم ــ بەكارهێنانی شامپۆی ڕووتاوی (كە لە دەرمانخانەكان بەردەستە)
پێنجەم ـ ژووری دانیشتن نابێ زۆر گەرم بێ.
شەشەم ـ دووركەوتنەوە لە پاككەرەوەكانی قاپ هەروەها جل و بەرگ كە راستەوخۆ بەر پێستت بكەون لەكاتی شۆردن كە تازە كڕاوە چونكە ماددەی كیمیاوییان پێوەیە.
حەوتەم -دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی جل و بەرگی زۆر گەرم یان جلی ژێرەوە كە دەبێ تەنها لە لۆكە دروستكرابێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…