07/01/2019

ئافرەتێک لەتەمەنی ٦٥سالیدا مندالی دەبێت دکتۆرەکان توشی سەرسورمان دەکات.!!

ئافره‌تێك له‌ ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا منداڵی ده‌بێت و دكتۆره‌كان تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كات

هاوسه‌ری ئافره‌ته‌كه‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵه‌
ئافره‌تێكی هیندی ته‌مه‌ن 65 ساڵ ، دوای ئه‌وه‌ی منداڵێكی بوو توانی بۆ جارێ دووه‌م ببێته‌ دایك.

ئه‌و ئافره‌ته‌ هندییه‌ سه‌رنجی دكتۆره‌كان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی بۆ لای خۆیدا راكێشا كه‌ یه‌كه‌م ئافره‌ته‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌بێ ده‌رزی لێدان و رێگاكانی دیكه‌ی دووگیانی بتوانێ منداڵ بخاته‌وه‌.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان له‌مباره‌یه‌وه‌ رایانگه‌یاندووه‌، كه‌ هاوسه‌ری ئافره‌ته‌كه‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵه‌و هه‌شت ساڵ به‌ر له‌ ئێستا منداڵێكی دیكه‌یان خستۆته‌وه‌.
شایانی باسه‌ پێشتر ئافره‌تێكی دیكه‌ له‌ ته‌مه‌نی 72 ساڵ توانیویویه‌تی منداڵ بخاته‌وه‌، به‌ڵام دووگیانییه‌كه‌ی له‌رێگای ده‌رزی لێدانه‌وه‌ بووه‌.

#CP

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

رەشکە و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا

رەشکە Nigella sativa و چارەسەری نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا Nigella sativa seeds treate Covid-19…