02/07/2020

فلادیمێر فڵادیمیرۆڤیچ پۆتین کێیە؟

هاوشێوەی وڵاتانی عەرەبی، پاش تێپەڕبوونی 20 ساڵ ئەفسەری هەواڵگری یەکێتی سۆڤیەتی جاران ڤلادیمێر پۆتین لە لوتکەی دەسەڵاتدایە، بەفەرمی و بەپێی دەستووری هەموارکراو کە ئەمڕۆکە زیاتر لە 70%ی رووسەکان دەنگیان بەبڵێ بۆیدا، دەرگای بەردەوامبوون لەدەسڵات و مافی خۆ کاندیدکردن تا ساڵی 2036 لەبەردەم پۆتین کرایەوە، لەمبارەیەوە ئۆپۆزسیۆنی روسیا دەڵێت، “لە راپرسیەکە ساختەکارییەکی زۆر ئەنجامدراوە و ئەنجامەکان ڕەت دەکەینەوە”.

پۆتین کێیە؟

ناوی تەواوی “فلاديمێر ڤلاديميروڤيچ پۆتين”ە، لە 7ی ئۆکتۆبەری 1952 لەدایک بووە و ئێستا تەمەنی 67 ساڵە، باڵای 170 سانتیمە و کێشی 77 کیلۆیە، لەسەر ئاینی مەسیحی، سەر بەکەنیسەی ئاردۆگسیە، لە ساڵی 1983 هاوسەرگیری لەگەڵ لۆدمیلا پۆتین کردوە و لە 2014 لێی جیابۆتەوە، دوو کچی هەیە ماریا کە تەمەنی 34 ساڵە و کاترینا تەمەنی 33 ساڵە، جگەلەزمانی رووسی، زمانەکانی ئینگلیزی، سویدی و فەڕەنسی-یش دەزانێت.

لە تەمەنی 12 ساڵی یاری جۆدۆی کردوە وخاوەنی پشدێنی ڕەشی پلە 9یە کە بروکسی چینی خاوەن هەمان پشدێن بووە بەڵام بە پلەیەک کەمتر لە پۆتین.


حەزی لە فلیمی ترسناک و یاری تۆپی پێ و سەگ و لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی خێرایە و سەرسامیشە بە کچە سەمازانەکانی سامبا، لەئێستادا سەروەت و سامانی پۆتین بە 40 ملیار دۆلار مەزندە دەکرێت.

ڤلادیمێر پۆتین لەساڵی 1975 کۆلێژی یاسای زانکۆی لینینگراد تەواوکردوە و ماوەیەک وەک پارێزەر کاری کردوە، دواتر بۆتە ئەفسەر لە هەواڵگری یەکێتی سۆڤیەت بۆ ماوەی 16 ساڵ، تا دواجار بۆتە عەقید روکن

پیشەی ئێستا:
سەرۆکی روسیایی یەکگرتوو و سەرۆکی پارتی روسیای یەکگرتوو.


ژیانی حوکمڕانی پۆتین
ــ لە 9ی ئۆگستۆسی 1999 بۆتە سەرۆکوەزیرانی روسیا تا ساڵی 2000، لە ساڵی 2000 بەهەڵبژاردن بۆتە سەرۆکی رووسیا، لە 2004 دووبارە وەک سەرۆک هەڵبژێردراوەتەوە، لە 2008 بۆتە سەرۆکوەزیرانی رووسیا تا ساڵی 2012، لە ساڵی 2012 جارێکی دیکە بۆتەوە سەرۆکی روسیا، لە ساڵی 2018 بۆ جارێکی دیکە دەبێتە سەرۆکی رووسیا تا 2024 لەو پۆستە بەردەوامدەبێت.

گەشەی ئابووری:
دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی رووسیا، توانی گەشەی ئابووری وڵات لەماوەی هەشت ساڵدا بۆ لە 72% بەرزبکاتەوە، بەوەش توانیویەتی رووسیا زۆر بەرەو پێشببات لەرووی ئابووری.

دیپلۆماسیەت: رووسیا لەسەردەمی پۆتین هێز و هاوسەنگی جارانی بۆ گەڕایتەوە، لەئێستادا رووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر بەهێزە، بەتایبەت لە سوریا و لیبیا و کێشانی دیکەی ناوچەکە، لەسەر ئاستی جیهانیش توانیویەتی شوێنی خۆی بەهێزبکات، لەگەڵ ئێران و تورکیاش چەندین کۆنفڕانس و کۆبوونەوەی لوتکەی لەسەر بابەتی عێراق، سوریا، و رۆژهەڵاتی ناوڕاست بەگشتی ئەنجامداوە.


پەیوەندی سۆزداری:
هەرچی پەیوەندی سۆزداریە، پۆتین لەئێستادا بێ هاوسەرە، بەڵام پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە پۆتین بە نهێنی هاوسەرگیری لەگەڵ کچە پاڵەوانی جۆمبازی، ئەلینا کاباییفیا کردوە و لەبەهاری ساڵی 2015 منداڵێکیان بووە

هەروەها پۆتین لە شوێنی کارکردنی خۆی، چەندین ئافرەتی دامەزراندوە کە دەستگەیشتن بە زانیاری کەسی لەسەر ئەو ئافرەتانە کارێکی زۆر قورسە و مەحاڵە، بۆیە زۆر کەس بە سەرۆکە مێ بازەکە ناوی دەهێنن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ڕێبەرى نوێى تەریقەتى قادریى شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانى کێیە؟

ڕێبەرى نوێى تەریقەتى قادریى شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانى کێیە؟ ناوی تەواوی بریتییە لە نە…