13/01/2020

سوڵتان قابوس نەچۆتە پێشوازیکردنی هیچ شاندێک تەنها جارێک نەبێ

لایف ستایل ـ ئەو دیو کەسایەتییەکان

وازاندراوە سوڵتان قابوس کوری سەعید سوڵتانی کۆچکردوی عومان، پرۆتۆکۆلێکی تایبەت بەخۆی هەبووە، ئەویش ئەوەیە هیچ کات نەچۆتە فڕۆکەخانە بۆ پێشوازیکردن لە کەسایەتی هیچ وڵاتێک.

ئەم نەریتەی نەشکاند تەنها ئەو رۆژە نەبێت لە کۆتاکانی هەشتاکان کاتێک چوە فرۆکەخانە بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆکی هیندستان (شانکار دیال شارما)، ئەوکات پیاوانی حکومەت و رۆژنامەنووسان سەریان سورما، چۆن بەسەر پایەکانی فرۆکەکە دەکەوێت و باوەشی لێدەکات.

پێش ئەوەی شانکار لە شوێنی خۆی هەڵستیتەوە، دەستی دەگرێت و بەیەکەوە دادەبەزن و هەر خۆی دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ دەکاتەوە، بەشوفێرەکە دەڵێت خۆم ئۆتۆمبێلەکە لێدەخورم و هەر بەخۆی دەیگەیەنێتە کۆشکی خۆی.

کاتێک رۆژنامە نووسەکان لە هۆکارەکەیان پرسی، ئەویش گوتی من لەبەر ئەوە نەچومەتە فروکەخانە بۆ پێشوازیکردنی چونکە سەرۆکی هیند بووە، بەڵکو ئەو کاتەی کە من خوێندنم لە شاری( بونا) لە هیندستان تەواوکرد ئەوکات بەرێز( شانکار) (مامۆستا) م بوو فێری کردم چۆن بژیم و چۆن هەڵسوکەوت بکەم وچۆن بەرەنگاری سەختییەکان ببمەوە.

کاتێک قەدەر ویستی و بووم بە فەرمان ڕەوا هەوڵمدا ئەوی لێی فێرببووم جێبەجێان بکەم.

سوڵتان قابووس لە ساڵی هەشتاکان کودەتای؟بەسەر سەعیدی باوکیدا کرد و بووە سوڵتانی عومان، وڵاتەکە لەژێر هێلی هەژاریدا بووە؟و له 60% دانیشوانەکەی نەخوێندەواربوون.

قابوس توانی وڵاتەکە بکاتە یەکێک لە پێشکەوتوترین وەڵاتانی ناوچەکە و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەی بەدیبێنیت.

ناوبراو لەدوای خۆی هیچ منداڵێکی بەجێنەهێشت و برا و خوشکشی نەبووە تا شوێنی بگرنەوە، دوای کۆچی دوای ئەو، هەیسەمی ئامۆزای شوێنی گرتەوە و بوو بە یاردەهەمین سوڵتانی عومان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ڕێبەرى نوێى تەریقەتى قادریى شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانى کێیە؟

ڕێبەرى نوێى تەریقەتى قادریى شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانى کێیە؟ ناوی تەواوی بریتییە لە نە…