26/07/2019

ژیاننامەی ماهر المعیقلی

برادۆست لایف ستایل ـ ئەودیو کەسایەتی

ماھر موعەیقلی (بە عەرەبی ماھر بن حمد المعیقلي) قورئانخوێنێکی سعودییە، لە ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩یزاینی لەشاری مەدینە لەدایک بووە.

پیاوێکی دەوڵەمەندی سعودی ئافرەتێکی هەژاری پاکستانی دەخوازیت، دوای گەڕانەوە بۆ سعودییە خێزانی ئەو پیاوە دەلێت ئەبی ئەو ئافرەتە تەڵاق بدەیت، چونکە ناگونجێ ئیمە دەوڵەمەند و خاوەن پلەو پایە لە سعودیە لەگەل خێزانێکی هەژاری نەناسراو
دوای ماوەیەك ئافرەتەکە تەلاق دەدات وچەند منالیکیشی دەبێ دواتر پیاوەکە دەمریت.

ئەم ئافرەتە منالەکانی بە هەژاری و داماوی لە ولاتیکی بێگانە بەخیو دەکات، پاشان منالەکانی دەنیریتە بەر خویندن و قورئان،
دوای گەورە بون یەکیک لە منالەکانی ئەم پیاوەیە کە ناوی (شیخ ماهر المعیقلی)ە، ئەم پیاوە ئیستا ئیمامی شاری مەککەيە و پلە و پايەیەکی بەرزی هەیە لە سعودیە و جیهاندا.

خوای گەورە پلەو پایەو ریزی بەخشی بە دایک و منالەکانی
ئەگەر چی بێنازو پشت لێکراو و بەهەتیووى گەورە بوون.

پێش نوێژی مزگەوتی حەرامە و قورئان لەسەر گێڕانەوەی حەفص لە عاسم دەخوێنێت.

پێش نوێژ و وتاربێژ بووە لە مزگەوتی سەعدی لە کۆمەڵگای عەوالیی مەککە.

لەساڵی ١٤٢٦ و ١٤٢٧ی کۆچی پێش نوێژی بۆ نوێژکەرانیمزگەوتی پێغەمبەر کرد لەمانگی ڕەمەزان.

لە ڕەمەزانی (١٤٢٨ – ١٤٣٧)ی کۆچی پێش نوێژی بۆ نوێژخوێنانی مزگەوتی حەرام کردووە.

تەواوی قورئانی لەبەرە.

کۆلیژی مامۆستایانی لەمەدینە تەواو کردووە و دواتر بووە بە مامۆستای بیرکاری.

لەساڵی ١٤٢٥ی کۆچی بڕوانامەی ماستەری لە فیقھیئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەلی لە کۆلیژی شەریعەیزانکۆی ئومولقورا) بەدەستھێناوە.

لە کۆلیژی شەریعە و خوێندنە ئیسلامییەکانی بەشی دادوەری وانە دەڵێتەوە.

لە ساڵی ١٤٣٤ی کۆچی بەرامبەر ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ بڕوانامەی دکتۆرای بەپلەی نایاب لەزانکۆی ئومولقورا بەدەستھێناوە

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ڕێبەرى نوێى تەریقەتى قادریى شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانى کێیە؟

ڕێبەرى نوێى تەریقەتى قادریى شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانى کێیە؟ ناوی تەواوی بریتییە لە نە…