03/11/2019

بەوێنە:ھێڵین تۆماس: ئەو ڕۆژنامەنووسەی پرسیاری لە ١١ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کردووە.

برادۆست لایف ستایل ــ هەولێر

ھێڵین تۆماس نموونەی ڕۆژنامەوانی تایبەتمەندی پڕۆفیشناڵ

ئەو ڕۆژنامەنووسەی زیاتر لە ٦٠ ساڵ، ھەواڵەكانی كۆشكی سپی ئەمریکای ڕوماڵ کردو پرسیاری لە ١١ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کردووە.

ھێڵین تۆماس، لە ٤ـی ئابی ١٩٢٠ لەدایکبووەو وەکو یەکەمین ئافرەتی ڕۆژنامەوان لە ساڵی ١٩٤٧ لە تەمەنی ٢٧ ساڵی، وەکو یەکەمین ئافرەتی رۆژنامەنووس دەچێتە نێو کۆشکی سپی و ھەواڵ و زانیارییەکان دەگوازێتەوە.

ھێڵین وەکو ئافرەتێکی ڕۆژنامەوان، بەرپرسی ئاژانسی یونایتد پرێس ئینتەرناشیوناڵ بووەو بەردەوام لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکانی کۆشکی سپی ئامادەگی ھەبووەو لەلایان سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکاوە ڕێگای پێدراوە یەکەم رۆژنامەنووس بێت پرسیار بکات.

بۆ ماوەی چەندین ساڵ، سەرۆکی تیمی رۆژنامەنووسان بووە لە کۆشکی سپی، کە ژمارەیان ١٣ رۆژنامەنووس بووەو لەسەردەمی جۆرج بۆشی باوک، داوای لەسەرۆکی ئەمریکا کرد، سەرجەم زانیارییەکانی نێو کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسان بدرێت و کار ئاسانیان بۆ بکرێت.

لەساڵی ١٩٦٠ لەسەروبەندی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ھۆکارێکبوو بۆ دەرچوونی جۆن کەنەدی بە سەرۆکی ئەمریکا، دوای چونیشی بۆ کۆشکی سپی، جۆن کەنەدی بڕیاریدا لەسەرجەم کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکان ھێڵین تۆماس یەکەم ڕۆژنامەنووس بێت پرسیار بکات، کە ئەم نەریتە بۆ ھێڵین تۆماس بەردەوام بوو تا ئەوکاتەی بۆشی کوڕ بوو بە سەرۆکی ئەمریکاو ئەوکات ئەو تایبەتمەندییە لە ھێڵین تۆماس وەرگیرایەوە.

ھێڵین تۆماس، لەتەواوی جیھاندا بە ڕۆژنامەنووسەکەی نێو کۆشکی سپی ناوبانگی دەرکردبوو، تا تەمەنیشی گەیشتە نزیکی ٩٠ ساڵی، ھێشتا لەکارەکەی بەردەوام وەکو ڕۆژنامەنووسی نێو کۆشکی سپی درێژەی بەکارەکەی دەدا.

ئەو سەرۆک کۆمارانەشی ھێڵین تۆماس، پرسیاری لێکردوون بریتین لە: دوایت ئیزن ھاوەر، جۆن کەنەدی، لیندۆن جۆنسۆن، ریچارد نیکسۆن، جێڕارد فۆڕت، جێمی کارتەر، رۆناڵد ریگن، جۆڕج بۆش، بێڵ کلینتۆن، جۆڕج دەبڵیو بۆش، ئۆباما ئەویش تەنھا لە خولی یەکەم.

ھێڵین تۆماس، لەمێژووی کاری ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی، خاوەنی چەندین خەڵاتی ڕۆژنامەنووسەیەو گرنگترینی وەرگرتنی خەڵاتی زێڕینی رۆژنامەنووسانی سەربەخۆیە لەساڵی ١٩٩٥، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٠ بە باشترین ڕۆژنامەنووسی ئەمریکا دەستنیشانکراوە.

لە٢٠ـی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٣ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووەو بۆ ماوەی ٧٠ ساڵ ڕۆژنامەنووس بووە.

وەرگیراو.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ڕێبەرى نوێى تەریقەتى قادریى شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانى کێیە؟

ڕێبەرى نوێى تەریقەتى قادریى شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانى کێیە؟ ناوی تەواوی بریتییە لە نە…