09/06/2020

عەبدوللـەتیف سەلەفی داوایەک لە عەلی باپیر دەکات

ئاینی: عەبدوللـەتیف سەلەفی داوای دیبەیت لە عەلی باپیر دەکات پەیامێک بۆ ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی

السلام عليكم ورحمة الله:

براكەم هەرچەندە خەڵك سەرقاڵی كۆمەڵێك كێشەو گرفتە وەک موچەو ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەڵام تۆ مەشغوڵت كردن بە هێرش كردنە سەر سەلەفیەكان لە جیاتی عەلمانیەكان و (خاوەن قەسرەكان)!، وە منیش تەنها وەڵامێكی كورتی هەندێك لەقسەكانتم دایەوە بەرامبەر سوننەت و سەلەفیەت، جا بۆ ئەوەی ئەو كێشەیەی نێوانمان -كە كێشەی شەخسی نییە- بە لاڕێدا نەبرێت و نەكرێتە منداڵ بازاڕی بەهۆی دەست تێوەردانی كوڕەكەت و هاوشێوەكانی وە خۆ تێ هەڵقورتاندنی بێ دینەكان، ئەوە با خۆم وخۆت دابنیشین وگفتوگۆیەكی كراوەو ئاشكرا بكەین لەسەر ئەو قسانەی كردتن لەم بارەیەوە، وە ڕاستەوخۆش لە كەناڵی ئامۆژگاری و پەیام پەخش بكرێت.
د. عبداللطيف أحمد

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

یونس راوی: ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم سەربڕا

ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم –ئایینى بەنى ئومەییە- سەربڕا. لەتەک شەهید کردنى پێنج لە براکا…