09/06/2020

هەر گەنجێک تا تەمەنی 28 ساڵی هاوسەرگیری نەکات دەبێت باجێکی گەورە بداتە حکومەت

ئێران: یەکێک لە زانا و مەلا گەورەکانی ئێران لە فەتوایەکی سەیردا، داوا لە دەسەڵاتداران دەکات، هەر گەنجێک تا تەمەنی 28 ساڵی هاوسەرگیری نەکات دەبێت باجێکی گەورە بداتە حکومەت.

فەتواکەی محەمەد ئیدرس، چەندرۆژێکە لە وڵاتی ئێراندا دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و هەندێک بە گاڵتەجاڕییەوە باسی دەکەن و هەندێک بە تووڕەییەوە دەڵێن، گەر “کۆنتڕۆڵی سنوری مەلاو موفتییەکان نەکرێت وڵات وێران دەکەن”.

ئەو مەلا ئێرانیە داوا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەکات کە هاوسەرگیری بۆ گەنجان بکاتە زۆرەملێ، کۆتا تەمەن کە گەنجەکان بە سەڵتی بمینەوە پێویستە 28 ساڵی بێت، گەر لەو تەمەنە ترازاو هاوسەرگیری نەکرد پێویستە باجێکی گەورە بە حکومەت بدات.

ئەمە جاری یەکەم نییە کە مەلا و موفتی و دەسەڵاتدارانی ئێرانی داوای ئەوە دەکەن کە گەنجەکانیان هاوسەرگیری بکەن، سەرەڕای ئەو دۆخە قورسەی کە وڵاتەکەی پێدا تێپەڕدەبێت و زیاتر لە 12 ملیۆن هاووڵاتی ئێران لەکاتی ئێستادا لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

بەوێنە… 27 وێنەی جوانی حەجی ئەمساڵ

حەجی ئەمساڵ جیاوازترین حەجە لە مێژووی دەوڵەتی سعودیە، بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ پەتای کۆڕۆنا ڕێگە…