30/08/2020

یونس راوی: ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم سەربڕا

ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم –ئایینى بەنى ئومەییە- سەربڕا. لەتەک شەهید کردنى پێنج لە براکانى و شانزە پیاو لە بەنى هاشم، لەگەڵ نزیکەى حەفتا و نۆ هاوەڵ و شوێنکەوتووانى پەیامهێن (دروودى لەسەر) ئینجا سەرى حسێنیان خستە سەر رمێک بە عێراق و شام گەڕێندرا و سوکایەتى پێکرا، ژن و منداڵەکانیشیان وەک کۆیلە و کەنیزەک ئەتک کران.. ئێستایش کاهینانى سەلەفیزم دەقیژێنن “حسێن هەڵەى کرد، کە ویستى دژى یەزیدى کوڕى موعاویە ئۆپزسیۆنى بنوێنێت” وەک ئەوەى بیانەوێت حسێن فێرى دین و ژین بکەن!

جا با پێتان بڵێم یەزیدى کوڕى موعاویەى کوڕى ئەبو سوفیان (26ک/647ز_64ک/683ز) کێیە؟

– لەشەڕى حەڕرە نزیکەى 11700 یان 10700 خەڵکى مەدینەى مونەوەرى شەهید کرد، 700 کەسیان قورئانیان لەبەر بوو، 80 کەسیان لە هاوەڵى پەیامهێن بوون، لەشکرەکەى زیاتر لە 1000 کچى ئەو شارەیان لاقە کرد و سکپڕیان کرد لە ماوەى سێ رۆژ، پیر و منداڵی سەربڕى، تەنانەت منداڵ کورپەکانیشان لە سکى دایکیان کوشت دواى سکدڕینیان (1)

– ئینجا بە مەنجەنیق هێرشى کردە سەر کەعبە، ئاگرى تێبەردا (2)

– شێخى سەلەفیزم ئیبن تەیمیە دەڵێت: یەزیدى کوڕى موعاویە یەکێکە لەو دوانزە کەسەى کە خودا لە تەوڕات مزگێنى هاتنى دەدات(3)

لە کۆتایى هەمووان چوونە زبڵدانى مێژوو، تەنیا حسێن مایەوە، ئاخر ئەو خۆى کردە قوربانى لە پێناو: رەخنەگرتن لە ستەمکار، سەندنەوەى مافى ستەملێکراو. شۆڕشەکەى وتى: بوێر، چاونەترس، ئازادى، بژیین.

__________________
سةرچاوەکان
(1) ابن قتيبة، الامامة والسياسة، ج1، ص184-185. والمسعودي، التنبيه والاشراف، ص305.
(2) ابن كثير، البداية والنهاية، ج8، ص275
(3) ابن تيمية، منهاج السنة النبوية، ج4، ص319

يونس راوی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت نۆرینگه‌ و نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان فه‌توایه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا هه‌موو جۆره‌كانی ئیستیغلال كردنی له‌ كاری پیرۆزی پزیشكیدا بۆ له‌ …