08/06/2020

عەلی قەرەداغی رەخنە لە موفتییەکانی موسڵمانان دەگرێت

ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان رایدەگەیەنێت: كەسانی نەشارەزا لە دین و دونیا دەبنە موفتی و بەفتواكانیان كارەساتی گەورە دەنێنەوە.

پڕۆفیسۆر د.عه‌لى قه‌ره‌داغى له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه‌، گرفتی گەورەی مسوڵمان لەم سەردەمەدا ئەوەیە كە ناوەندەكانی لەبەركردنی قورئان زۆربوون و كەسانێكی زۆر قورئانیان لەبەرەو دەیخوێنێت.

قەرەداغی نوسیوەتی، “هەروەها زۆرباسی فەرمودە دەكەن و لەبەری دەكەن، بەڵام بە چاوی عەقڵ نایبینن و زانستی وەحی پەیوەست ناكەنەوە بەزانستەكانی عەقڵ، دەقەكان پەیوەست ناكەنەوە بەداناییەوە، واقیع پەیوەست ناكەنە بە بەرژەوەندی مسوڵمانان و دەقەوە، هۆكارەكان ناخەنە پاڵ ئامانجەكانی شەریعەت.

ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، كەسانی نەشارەزا لە دین و دونیا دەبنە موفتی و بەفتواكانیان كارەساتی گەورە دەنێنەوە، ئەگەر كاری لەو جۆرە لەسەردەمی خەلیفە عومەردا ڕوی بدایە بە ڕێژەی ئەهلی بەدر خەڵك دژی دەوەستا .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

یونس راوی: ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم سەربڕا

ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم –ئایینى بەنى ئومەییە- سەربڕا. لەتەک شەهید کردنى پێنج لە براکا…