19/08/2020

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت نۆرینگه‌ و نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان فه‌توایه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا هه‌موو جۆره‌كانی ئیستیغلال كردنی له‌ كاری پیرۆزی پزیشكیدا بۆ له‌ خشته‌بردن و بردنی سه‌روه‌ت و سامانی نه‌خۆشه‌كان به‌ ناحه‌ق و نا دروست ‌و حه‌رام داناوه‌.

له‌ فتواكه‌دا هاتووه‌: هه‌ر پشكنینێك یان ده‌رمان نوسینێك به‌ پێچه‌وانه‌ی یاساو ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بێت: حه‌رامه‌ و ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵی زیانگه‌یاندن، كه‌ هه‌ندێك جار ده‌بێته‌ هۆكاری كوشتنی به‌ناحه‌ق راسته‌وخۆ یان به‌ سه‌ركێشان بۆ كوشتن.

هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كردووه‌: هه‌ر ده‌رمانێك له‌ ئه‌ندازه‌ی زیاد له‌ پێویست بنوسرێت له‌ ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكیدا: تاوانه‌و كارێكی حه‌رامه‌، وه‌ هه‌ر كه‌سێك خۆی بكات به‌ پزیشك و له‌ راستیدا پزیشك نه‌بێت یان مۆڵه‌تی ئه‌و كاره‌ی نه‌بێت ئه‌وا ده‌بێته‌ (ضامن) له‌ هه‌ر كارێكی خراپ كه‌ رووبه‌ڕووی نه‌خۆشه‌كه‌ ببێته‌وه‌.

له‌به‌شێكی تری هاتووه‌: هه‌ر ده‌رمانێك له‌ ده‌رمانخانه‌كان بدرێت به‌ نه‌خۆش, به‌بێ ڕێنمایی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی پزیشك یان یاریده‌ده‌ری پزیشكی ڕێگه‌پێدراو ئه‌وه‌ له‌ ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه‌ دروست نییه‌ و حه‌رامه‌.

له‌به‌شێكی فتواكه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌: هه‌ر ده‌رمانێك به‌رواری به‌سه‌رچوبێت، یان له‌ كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چووبێت، ئه‌وه‌ حه‌رامه‌ بدرێت به‌ نه‌خۆش یان مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ بكرێت، یان ده‌ربازی سنوره‌كان بكرێت وه‌ هه‌رجۆره‌ رێكه‌وتنێك له‌ نێوان پزیشك و ده‌رمانخانه‌و تاقیگه‌كاندا له‌ سه‌ر حیسابی نه‌خۆشه‌كان بكرێت كارێكی حه‌رامه‌و خواردنی ماڵی موسڵمانانه‌ به‌ تاڵان

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

یونس راوی: ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم سەربڕا

ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم –ئایینى بەنى ئومەییە- سەربڕا. لەتەک شەهید کردنى پێنج لە براکا…