14/07/2020

سعودیه‌ سه‌باره‌ت به‌ نوێژی‌ جه‌ژنی‌ قوربان بڕیاری‌ دا

ئاینی: لەپێناو خۆپارێزی لە کۆڕۆنا، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ بڕیاریاندا نوێژی جه‌ژنی قوربان له‌ شوێنه‌ كراوه‌كاندا نه‌كرێت و ته‌نها له‌و مزگه‌وتانه‌دا بكرێت كه‌ به‌گوێره‌ی‌ رێوشوێنه‌كانی‌ خۆپارێزی‌ له‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بۆ نوێژی جه‌ژن ئاماده‌ كراون.

عه‌بدولـله‌تیف بن عه‌بدولعه‌زیز ئال شێخ وه‌زیری كاروباری ئیسلامی سعودیه‌ فه‌رمانێكی‌ ئاراسته‌ی‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ كردوە و تیایدا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مساڵ نوێژی جه‌ژنی قوربان له‌ چه‌ند مزگه‌وتێكی دیاریكراوی ئاماده‌كراودا بكرێن و رێگه‌نادرێت له‌ مزگه‌وته‌ كراوه‌كاندا ئه‌و نوێژه‌ بكرێت.

ئه‌م بڕیارەی سعودیه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌ سه‌رجه‌م جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و ئه‌و رێوشوێنه‌ش بۆ خۆپاراستنه‌ له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ كه‌ تا ئێستا هه‌زاران هاوڵاتی سعودی‌ تووشبوون و ژماره‌یه‌كیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

یونس راوی: ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم سەربڕا

ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم –ئایینى بەنى ئومەییە- سەربڕا. لەتەک شەهید کردنى پێنج لە براکا…