16/08/2019

یەکەمین کاروانی حاجیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كوردستان

برادۆست میدیا

به‌شی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ڕایگه‌یاند، “دوای کۆتایی ھاتنی فەریزەی حەجی ئه‌مساڵ، ڕۆژی شەممە ڕێكه‌وتی ۱۷ی ئابی ۲۰۱۹، یەکەمین کاروانی حاجیان لەووڵاتی عەرەبستانی سعودیە به‌ره‌و کوردستان دەست پێدەکات کە بریتیە له‌ (٨۳٤) حاجی.

گەشتی حاجیانی پارێزگاكانی ھەولێر و سلێمانی بەم شێوەیەی خوارەوە دەست پێدەکات: گەشتی یەکەم کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شه‌ممه‌ بەرێدەکەوێت و کاتژمێر ٨ی به‌یانی دەگاتە شاری سلێمانی كه‌ ژماره‌یان (٤۱۷) حاجییه‌.

گەشتی دووەم كه‌ حاجیانی پارێزگای ھەولێر له‌ خۆ ده‌گرێت، کاتژمێر ٤ی عەسر بەرێدەکەوێت و کاتژمێر ٦:۳۰ی ئێواره‌ دەگاتە فرۆکەخانەی ھەولێر و ژمارەیان (٤۱۷) حاجییه‌.

ژمارەی حاجیانی کوردستان بۆئەم ساڵ ۷۱۳۲ حاجیە کە تا رۆژی ۲۹ی ئاب سەرجەم حاجیان دەگەرێنەوە هەرێمی کوردستان

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

یونس راوی: ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم سەربڕا

ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم –ئایینى بەنى ئومەییە- سەربڕا. لەتەک شەهید کردنى پێنج لە براکا…