27/06/2019

پشكی حاجیانی هەرێم زیادكرا و نرخی حەجی بازرگانیش كەمكرایەوە

برادۆست لایف ستایل ـ ئاینی

وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم رایگەیاند،” كە هاوكات لەگەڵ زیادمردنی ژمارەی حاجیانی هەرێم، نرخی حەجی بازرگانیش بۆ ئەمساڵ كەمكراوەتەوە.

قاسم به‌رزنجی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی حه‌ج و عه‌مره‌ی هه‌رێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر رایگه‌یاند،” دەستەی حەجی عێراق ئاگاداریكردنیەوە لەوەی دوو هەزار كەس لە پشكی حاجییانی هەرێمی كوردستان زیادكراوە.

روونیشیكردەوە كە له‌ ئه‌مڕۆوه‌ یه‌ده‌گه‌كان ده‌توانن بچن سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی پارێزگاكان بكه‌ن و مامه‌ڵه‌ی خۆیان رایی بكه‌ن و سه‌فه‌ری خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.

سەبارەت بە نرخی حەجی بازرگانیش، قاسم بەرزنجی روونیكردەوە كە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو نرخەكەی كەمكراوەتەوە و ئەمساڵ لە بری هەشت هەزار دۆلار، حەجی بازرگانی بە بڕی ٦٥٠٠ دۆلار ئەنجام دەدرێت.

راشیگەیاند كە بە هۆی كەمی كات، تەنیا یەك رۆژ بۆ ناونووسینی خوازیارانی حەجی بازرگانی دیاری كراوە كە ئەویش رۆژی شەممەی داهاتوو ٢٩ی حوزەیرانە.

ئەوەشی خستەڕوو كە هاووڵاتییان دەتوانن لەو رۆژەدا لە كاتژمێر ٨ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە خۆیان لەم شوێنانە ناوونوس بكەن: هەولێر لە مزگەوتی سەواف، سلێمانی لە مزگەوتی مەلاعەبدولکەریمی مودەریس، دهۆک و هەلەبجە و گەرمیان و راپەرینیش لە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە دەبێت.

به‌ڕێوبه‌ری گشتیی حه‌ج و عه‌مره‌ وتیشی: ناونووسین تەنیا لەسەر پاسپۆرت دەبێت و چاوه‌ڕێی هیچ كه‌سێك ناكه‌ین پاسپۆرتی نه‌بێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

یونس راوی: ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم سەربڕا

ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم –ئایینى بەنى ئومەییە- سەربڕا. لەتەک شەهید کردنى پێنج لە براکا…