25/04/2019

وەزارەتی ئەوقاف: کۆکردنەوەی پارەی لەمزگەوتەکان قەدەغەکرد

زەید سورچی

برادۆست میدیا ـ هەولێر

نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، بەپێی ئەو ڕێنمایی و بڕیارەیی لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی دراوە لەمەودوا کۆکردنەوەی پارە لەمزگەوتەکانی کوردستان بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

نه‌به‌ز ئیسماعیل ئەوەشی ڕاگەیاند، ڕێکاری ئیداری و یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتە بەر کە ئەم کارانە دەکەن.

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى هه‌رێمی كوردستان ئەوەشی دووپاتکردەوە ، پێویستە لەکاتی بوونی ئەم حاڵەتانە دەزگاکانی ئەوقاف لە پارێزگاکانی ھەرێم ئاگادار بکرێنەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

یونس راوی: ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم سەربڕا

ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم –ئایینى بەنى ئومەییە- سەربڕا. لەتەک شەهید کردنى پێنج لە براکا…