12/04/2020

فەتوایەك لە د.عەلی قەرەداغی لەبارەی مزگەوت

ئاینی

د. عەلی قەرەداغی لەبارەی بەکارهێنانی مزگەوت وەک نەخۆشخانە بۆ تووشبووانی کۆڕۆنا، فەتوایەکی راگەیاند و تیادا هاتووە، ” بەڵێ ئاساییە مزگەوت وەک نەخۆشخانە بەکاربهێنرێت.

د.عەلی قەرەداغی ئەمینداری یەكێتی زانایانی ئایینی مسوڵمان لە وەڵامێكدا لەبارەی دروستی بەكارهێنانی مزگەوت وەك شوێن بۆ چارەسەری نەخۆش لەكاتی پێویستیدا، رایدەگەیەنێت، ” لەبەر ئەوەی پێگەی مزگەوت لە ئیسلامدا جیاوازە لە پێگەی پەرستگا لە ئایینەكانی تر كە تەنها بۆ سروتی ئایینی بەركادەهێندرێت، لە ئیسلامدا مزگەوت پێگەی كۆمەڵایەتی هەبوە و چەندین فەرموودە هەیە دەیسلەمێنێت وەك شوێنی چارەسەری نەخۆشی و بریندارانیش سوودی لێوەرگیراوە.

ئەم فتوایەی قەرەداغی لەکاتێکدایە بەهۆی زۆربونی توشبوانی كۆرۆنا دامەزراوەی جۆراوجۆر وەك شوێنی چارەسەری بۆ توشبوان بەكاردەهێندرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

یونس راوی: ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم سەربڕا

ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم –ئایینى بەنى ئومەییە- سەربڕا. لەتەک شەهید کردنى پێنج لە براکا…