08/05/2019

سێ کاتی رۆژ لەمانگی ڕەمەزاندا هەیە نابێت لەدەست خۆتی بدەی

مامۆستا بەشیر برادۆستی

برادۆست میدیا ـ ئاینی

سێ کاتی رۆژ لەمانگی رەمەزاندا هەیە، پێویستە رۆژیگر لەدەست خۆی نەدات و گرنگی زۆری پێبدات، ئەوانیش:,

یەکەم: پێش بەربانگ كردنەوە و ڕۆژ و شکاندن:- زۆر دۆعا بكە بۆ خۆت و دایك و باوكت و ماڵ و منداڵ و و هاوريكانت و ھەموو موسڵمانان چونكە پێغەمبەرمان موحەممەد درودی خوای لەسەربێت دەفەرموێت دوعاکردن پێش بەربانگ ڕەتناكرێتەوە و پەسندە.

دووەم: كۆتایی شەو لەکۆتای شەو با خەڵوەتت لەگەڵ خودا دا هەبێت چونكە ئەو خودایە لەکۆتای شەوان بانگ دەکات و دەفەرمووێت كى داوايةكى هەیە با داوا بكات و تا پێی ببەخشم! کێ داوای تەوبە دەکات با تەوبە بكا تا تةوبةى قەبول بکەم بۆیەلە کۆتای شەویش زۆر دوعابکە.

سێیەم: لەدوای نوێژی بەیانی دانیشە تاوەكو خۆر هەڵدێت زۆر دوعا بکە جونکە خودا لە قورئان مەدحی ئەوکەسانە دەکات و دةفةرمويت (وبالأسحار هم يستغفرون) ئەوانەی کە بەیانیان زوو داوای لێخۆشبون لەخوا دەکەن وبۆیە ئەم سێ کاتە پيروزه لە دەست خۆت نةدةيت و زۆر دوعا بكە و بپاڕێوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

یونس راوی: ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم سەربڕا

ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم –ئایینى بەنى ئومەییە- سەربڕا. لەتەک شەهید کردنى پێنج لە براکا…