27/02/2020

گەشتی عومرە قەدەغە كرا

برادۆست میدیا

حكومەتی سعودیە گەشتی عومرەی هاوڵاتیانی هەموو ئەو وڵاتانەی ڕاگرت كە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا بڵاوبووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاند، “ڕاگرتنی گەشتی عومرە بۆ هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەكەیان تێدا بڵاوبووەتەوە بۆ ماوەیەكی نادیارە.

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە ڕاگەیەنراوەكەیدا، ئەو وڵاتانەی دیاری نەكردووە كەوا ئاشكرایكردووە وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەكەیان تێدا بڵاوبووەتەوە دیاری دەكات.

بەپێی بڕیارەكەی حكومەتی سعودیە بێت، گەشتیارانی عیراق ناتوانن عومرە ئەنجام بدەن و هەرچەندە لە هەرێم هیچ حاڵەتێك تۆمار نەكراوە، بەڵام ئەگەری هەیە بڕیارەكەی سعودیە هەرێمیش بگرێتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

یونس راوی: ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم سەربڕا

ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم –ئایینى بەنى ئومەییە- سەربڕا. لەتەک شەهید کردنى پێنج لە براکا…