23/07/2019

ئەو سورەتەی لە ترسناکترین‌ جێگە دەتپارێزێت

ئا: دکتۆر عبدالواحید

برادۆست لایف ستایل ـ ئاینی

ڕۆژێڪیان عوسمانی ڪوڕی عەففان لەکاتی ناشتنی مردوویەك لە لێواری قەبرەڪە دەگریا، وتیان ئەی خەلیفەی ئیمانداران تۆ نابینین بۆ هیچ شتێك هێندەی بینینی قەبر بگریت.

لەوەڵامدا فەرمووی: گوێم لێبوە لە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: [مَا رَأَيْتُ مَنْظَرًا قَطُّ، إِلاَّ وَالْقَبْرُ أَفْظَعُ مِنْهُ ،، رواەأحمد] هیچ جێگەو دیمەنێکم نەبینیوە، ئیللا گـۆڕ لەو سامناک و ترسناکتر بووە .

بەڕاستی قەبر یەڪەم ماڵە لەماڵەکانی ژیانی ئەو دونیا، ئەوەی ڕزگاری ببێت لە #ســزای‌ــ‌نـاوــ‌گـۆڕ ئەوەی لەدوای ناو گۆڕ بەسەری دێت ئاسانترە، ئەوەی رزگاری نەبێت لە سزای‌ ناو گۆڕ هەرشتێ لەدوای ناوگۆڕ دێت خراپتر و ناخۆشترە.

بەڵام تەنها پێنج خولەک خوێندنی سورەتێک دەتپارێزێت لەو سزاو ئازارە، ئەم دەرفەتە لەدەست خۆت مەدە بەخوێندنەوەی سورەتی الملک پارێزراو دەبیت، لەبەر ئەوەی هەر بەڵێنێك یان پاداشتێك كە خودای گەورە یان پێغەمبەرەكەی باسیان فەرمووبێت ئەوە گومان لە ڕاستی و دروستیەتی دا نیە.

هەروەک پێغەمبەر ﷺ فەرمویەتی: [سُورَةُ “تَبَارَكَ”، هِيَ الْمَانِعَةٌ مِنْ عَذَابِ الْقَبر ،، رواەالبيهقي]، سورەتی “تبارڬ” ڕێگرە لە سزای‌ ناو گۆڕ بۆ کەسێک کە هەموو شەوێک دەیخوێنێ.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

بەوێنە… 27 وێنەی جوانی حەجی ئەمساڵ

حەجی ئەمساڵ جیاوازترین حەجە لە مێژووی دەوڵەتی سعودیە، بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ پەتای کۆڕۆنا ڕێگە…