19/06/2020

شێخولئیسلام ئیبنوتەیمیە لە دووکانی بەرگدروودا

ئاینی ـ لەسەردەمی ڕابڕدوو لە شاری دیمەشق هەواڵ و ناوبانگی منداڵێکی بچووک بڵاوبووەوە، تەنانەت باسی ئەو گەیشتبووە ناوچە دوورەکانی دەوروبەریش، ئەو منداڵە لەبنەڕەتدا خەلکی شاری دیمەشق نەبوو، بەڵکو لەگەڵ خێزانەکەی هاتبوونە دیمەشق و لەوێ دەژیان.

ناوبانگی ئەم منداڵە بەهۆی هێزی یادەوەریی و توانای زۆری بوو لە لەبەرکردن

لەو سەردەمەدا خەلک زۆر بایەخی بەو جۆرە منداڵە زیرەکانە دەدا، لەکۆڕ و دانیشتنەکان باس و خواسیان لەبارەوە دەکرا. هەروەک لەلایەن زانا گەورەکانیشەوە سەرپەرشتی دەرکران.

بۆیە کاتێک یەکێک لە زانا مەزنەکانی شاری حەلەب بەباس و هەواڵی ئەم منداڵەی زانی، بڕیاریدا بچێت و خۆی لە نزیکەوە ڕاستی ئەو باسە بزانێت، ئیتر ئەوەبوو بەرەو شاری دیمەشق کەوتەڕێ لە پێناو دیدەنی منداڵێکی بچکۆلە.

زانای پایەبەرز کە گەیشتە شار گەڕا تا لە بەرگدرووییەک کە لەدوکانەکەی بوو پرسیاری کرد، سەبارەت بەو منداڵەی بە ناوبانگە بە زیرەکی و توانای لەبەرکردن و فێربووندا، بەرگدرووەکە ێی گوت: ئێستا لەگەڵ منداڵەکان لێرەوە تێدەپەڕێت و دەچێت بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز. بەمشێوەیە زانای بەڕێز لە لای بەرگدرووەکە دانیشت و چاوەڕێی هاتنی منداڵەکە بوو تا تێدەپەڕێت.

پاش ئەوەی منداڵەکان بەوێدا هاتن و ئەو تەختانەیان بەدەستەوە بوو کە ببۆ نووسین بەکاریان دەهێنا، ئەوەبوو منداڵە زیرەکەکەیان بانگکرد و زانا بەڕێزەکە چەند فەرموودەیەکی بۆ خوێندەوەو ئەویش لەسەر تەختەکەی نووسییەوەو ئینجا پاش نووسینەوەیان بۆ جارێک تێڕامانێکی لە فەرموودەکان کردو دواتر تەختەکەی دایە زاناکەو پێی گوت: ئێستا گوێم لێبگرە با من ئەو فەرموودانەت بۆ بڵێمەوە، بەمجۆرە منداڵی بچوک تەنها بەو یەک جار تەماشاکردنەی فەرموودەکان توانی لەبەریان بکات، هەربۆیە فەرموودەکانی لەبەردەم زاناکە هەروەک چۆن نووسیبوونی خوێندەوە، بێئەوەی پیتێکی لەبیر بچێتەوە.

زاناکە هەر بەمە نەوەستا، بەڵکو بەردەوام بوو لە تاقیکردنەوەی کوڕەکە، چەندین فەرموودەو دەقی تری بۆ خوێندەوەو داوای لێکرد کە بیانخوێنێتەوە، لە هەر جارێکیشدا منداڵەکە تەماشای نووسینەکەی دەکردو بەخێرایی لەبەری دەکرد، پاشان بۆ زاناکەی دووبارە دەکردەوە، بێئەوەی پیتێکی لەیاد بچێت.

زانای بەڕێز کە ئەمەی بەچاوی خۆی بینی زۆر سەرسام بوو بە منداڵەکە، بۆیە کەوتە قسەو بەکەسانی دەوروبەری گوت: ئەگەر ئەم کوڕە خوا تەمەنی بدات و بمێنێت، ئەوا زۆر پایەبەرزدەبێت، چونکە هەرگیز لە شێوەی ئەم منداڵە نەبینراوە.

لە راستیشدا هەروابوو، قسەو پێشبینی زانا بەڕێزەکە ڕاست دەرچوو، منداڵەکە گەورەبوو، بوو بە یەکێک لە زانا هەرە ناودارەکانی موسڵمانان، ئەو زانا پایە بەرزەی کە بە (شێخولئیسلام ئیبنو تەیمیە) ناسراو..

سەرچاوە: گۆڤاری ماجد، ژمارە ۱۷۷٥، ساڵی ۲۰۱۳

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

بەوێنە… 27 وێنەی جوانی حەجی ئەمساڵ

حەجی ئەمساڵ جیاوازترین حەجە لە مێژووی دەوڵەتی سعودیە، بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ پەتای کۆڕۆنا ڕێگە…