07/04/2020

وەزارەتی ئەوقاف: سعودیە خەرجیی ڤیزای عومرەکارانی کوردستانی گەڕاندەوە

ئاینی

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند حکوومەتی سعودیە خەرجیی ڤیزای هەزار و 700 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانی گەڕاندەوە کە بەهۆی وەستاندنی گەشتی عومرە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشتەکەیان ئەنجام نەداوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی نیسانی 2020، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی بە بریاری عەرەبستانی سعودیە گەشتی عومرە بۆ ھەموو جیھان بەھۆی کۆرۆنا وەستێنرا، نزیکەی 1700 ھاووڵاتیی کوردستان لەڕێگەی کۆمپانیاکانی تایبەت بە عومرە ڤیزای گەشتی عومرەیان وەرگرتبوو، لە بریارێکدا وڵاتی عەرەبستانی سعودیە پارەی ھەموو ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستانیان گێڕایەوە سەر ھەژماری کۆمپانیاکان کە بۆ ھەر عومرەکارێک بڕی 210$ دۆلار بوو”.

لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان داوای لەو ھاووڵاتییانە کردووە کە بەنیازی گەشتی عومرە بوون و پارەیان دابووە کۆمپانیاکان بەڵام گەشتەکەیان ئەنجام نەدابوو، سەردانی کۆمپانیاکانیان بکەن و پارەکەیان وەربگرنەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

یونس راوی: ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم سەربڕا

ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم –ئایینى بەنى ئومەییە- سەربڕا. لەتەک شەهید کردنى پێنج لە براکا…