30/03/2020

بیروباوەری شیعەگەری

هێلین چۆمانی

برادۆست میدیا

چۆنیەتی سەرهەڵدانی بیروباوەری شیعەگەری

لە ئاینی ئیسلامدا یەک دین و شێوازی خواپەرستی هەیە، بەڵام لە ئێستا ئیسلام بۆ دوو مەزهەب دابەشبووە، ئەوانیش سوونە و شیعە.

شیعە بە دووەم مەزهەب دادەنرێ لە جیهانی ئیسلامی، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەرێتەوە بۆ کۆچی دوایی پێغەمبەر د.خ کاتێ ئەبوبەکری سەدیق کرا بە جێنشینی پێغەمبەر  د.خ، هەڵبژاردنی ئەبوبەکر ناڕەزایەتی لێکەوتەوە لەلایەن چەند کەسانێک،  دواتر دوای کوژرانی حوسێن کوری عەلی لەلایەن ( یەزید کوری معاویە)
بزوتنەوەی شیعە سەری هەڵداو شۆرشیان دەست پێکرد بەجۆرێک داوای خوێنی ئیمامی عەلی و نەوەکانی عەلی و حوسێن دەکرا خۆیان وەک ستەملێکراو ناساندبوو.

تایفەکانی شیعە، بریتین لە دوازدە بەڵام چوار گرنگترینیان پێکدێن لە:
۱- دوانزە ئیمامی: بە گەورەترین تایفە دادەنرێ لەناو شیعەکان
۲- تایفەی ئیسماعیلییەکان
۳- تایفەی جەعفەری
٤- تایفەی زەیدی

بەگشتی شیعەکان لە جیهاندا لە زۆر وەڵات دەژین بەڵام ڕێژەی زۆری شیعە لەو شەش وڵاتانە دەژین
۱- ئێران
۲- عێراق
۳- پاکستان
٤- ئازەربایجان
٥- تورکیا
٦- بەحرەین

بیروباوەڕە دیارەکانی شیعە

۱- بڕوایان وایە هەموو شتێک بەدەست ئیمامی عەلی-یە.

۲- خوا پەرستی بەبێ ئیمامی عەلی نابێت.

۳- بڕوایان وایە ( ئیمامی مەهدی) لە کۆتای دونیا دێتە دەرەوە لە ناوچەی سامەڕا.

شوێنە پیرۆزەکانیان
۱- شاری کەربەلا لە عێراق چونکە ئارامگەی “حوسێن کوری عەلی”. لێیە.

۲- شاری نەجەف لە عێراق

۳- شاری قوم لە ئیران

٤- شاری سامەرا لە عێراق

جەژن و یادەکانی شیعە
۱- جەژنی رەمەزان
۲- جەژنی قوربان
۳- جەژنی غەدیر
٤- رێورەسمی نواندن: نمایشی خۆیان دەکەن بە جلی رەش، لە خۆیان ئەدەن و خۆیان بریندار دەکەن.
٥- یادی چلە: یادی ئازاردانی ژن و منداڵی حوسێنن دوای کوژرانی حوسێن.
٦- یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)شیعەکان دوایی سوونەکان ئەم یادە دەکەنەوە

دەوڵەتە شیعەکان

۱- دەوڵەتی ئەدراسە : یەکەم دەوڵەتی شیعەکان بووە.
۲- دەوڵەتی عەلەوییەکان.
۳- دەوڵەتی ئیسماعیلیەکان.
٤- دەوڵەتی فاتیمیەکان.
٥- دەوڵەتی حەمدانیەکان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

یونس راوی: ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم سەربڕا

ئیمام حسێن بە دەستى سەلەفیزم –ئایینى بەنى ئومەییە- سەربڕا. لەتەک شەهید کردنى پێنج لە براکا…