28/06/2020

تا ئێستا تامی نوقڵەکە لە دەممدایە

چیرۆک ـ رۆژانە کوڕێکی لاو، سەردانی ئەو پیرەمێردەی دەکرد، کە لەسەر تەختی نەخۆشخانەکە راکێشابوو، لەلای دەمایەوەو قسەی خۆشی بۆ دەکرد، بۆ نانخواردن و خۆشۆردن و پیاسەی نێو باخچەی نەخۆشخانەکە، یارمەتی دەدا…. ڕۆژانە تا تەواو لێی دڵنیا نەبا، بەجێی نەدەهێشت!

پەرستیارەکە لەم کارە سەری سوڕمابوو، ڕۆژێکیان لەکاتی سەردانی پیرەمێردەکەدا پێی گوت: ماشاڵڵا مام حاجی خودا نەوەکەت بۆ بهێڵێت، بەڕاستی کوڕی چاکە، رۆژانە سەردانت دەکات، کوڕی وا باش لەم ڕۆژانەدا کەمە!

تەماشایەکی پەرستیارەکەی کردو چاوەکانی نوقاندو لە ناخی خۆیدا گوتی: خۆزگە کوڕی من دەبوو، ئەم کوڕە لاوە یەکێک لە منداڵە بێباوکەکانی گەڕەکی خۆمانە، ئەو رۆژەی باوکی کۆچی دوایی کرد، بینیم لە بەردەرگای مزگەوتەکە دەگریا، منیش هێمنم کردەوەو پاکەتێک شیرینیم بۆ کڕی، ئیدی دوای ئەوە لە نزیکەوە نەمبینیەوە!

بەڵام دوای ئەوەی زانی کەمن و خێزانەکەم تەنیا ماوینەتەوەو کەسمان نییە یارمەتیمان بدات، ڕۆژانە سەردانی دەکردین، تا ئاگاداری باردۆخمان بێت، دوای ئەوەی من نەخۆش و ماندووبووم و بڕستم لێ بڕا، خێزانەکەمی بردە ماڵی خۆیان و منیشی هێنا بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەر!

کاتێکیش لێی دەپرسم: کوڕی خۆم بۆچی ئەوەندە ئازاری خۆت دەدەیت؟ لە وەڵامدا پێدەکەنێت و دەڵێت: تا ئێستا تامی نوقڵە شرینەکەت هەر لەدەممدا ماوە!

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

به‌ڵگه‌ی مێژوویی سه‌باره‌ت به‌ دروستكردنی پردی كه‌له‌ك 

برادۆست میدیا- قەزایی خەبات له‌ زاری حاكمی مه‌ده‌نی به‌ریتانی له‌ دووتوێی په‌رتووكێكدا به‌…